له گفتوگۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان ئه‌حمه‌د بارزانی نووسه‌ر و ڕۆژنامه‌وانی ئه‌مه‌ریکایی جوو ئاریاڵ سه‌بار باس له مێژوو و ڕه‌وشی جووه‌کانی کوردسـتان و هه‌روه‌ها کورده جووه‌کانی ئیسرائیل ده‌کات.
ئاریاڵ سه‌بار که باوکی له شـارۆچکه‌ی زاخۆی هه‌رێمی کوردسـتانی عێراق له‌دایکبووه له سـاڵی 2008 دا کتێبێـکی له ژێر ناونیشـانی My Father's Paradise ده‌رکردووه واته "به‌هشته‌که‌ی باوکم" . له‌و کتێبه‌دا باس له ژیان و گوزه‌رانی جووه‌کانی کوردسـتان ده‌کات که زۆربه‌ی زۆریان به‌ره‌و ئیسرائیل کۆچیان کرد. پاشـان دێته سه‌ر باسی ڕه‌وشی کورده جووه‌کان له ئیسرائیل و ئه‌و گێروگرفتانه‌ی له سه‌ره‌تای چوونیاندا بۆ ئه‌و وڵاته ڕووبه‌ڕووی بوونه‌ته‌وه.
ئاریاڵ سه‌بار ده‌ڵێت مه‌به‌ستی من له نووسینی ئه‌م کتێبه ئه‌وه‌یه منداڵ و نه‌وه‌کانی خۆم به‌و که‌لـتور و مێژووه دێرینه‌ی جووه‌کانی کوردستان ئاشـنا بکه‌م.
ئه‌حمه‌د بارزانی ڕاپـۆرتێـکی له‌و باره‌یه‌وه ئاماده‌کردووه، ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 5:38 خوله‌كه.