ڕێبه‌ری باڵای ئێران ئایه‌توڵڵا عه‌لی خامه‌نه‌ئی بۆ ماوه‌ی زیاتر له هه‌فته‌یه‌ک سه‌ردانی هه‌رێمی کوردسـتانی ئێرانی کرد و له‌وێ له‌گه‌ڵ چینه جیاجیاکانی کۆمه‌ڵـگای کوردی‌دا کۆبۆته‌وه و چه‌ندین وتاری پـێشـکه‌شـکردووه. له‌وانه ئه‌و وتاره‌ی ڕۆژی سێشه‌ممه پـێشـکه‌شیکرد و تیایدا گوتبووی ئه‌مریکا له هه‌رێمی کوردسـتانی عێراقه‌وه کۆمه‌کی " تێرۆریزم" له دژی ئێران ده‌کات.
له‌و باره‌یه‌وه هاوکارمان ئه‌حمه‌د بارزانی گفتوگۆی له‌گه‌ڵ مه‌جید حه‌قی به‌رپـرسی ڕاگه‌یاندنی کۆمه‌ڵـگای ئاشتی و گه‌شه‌پـێدانی کوردسـتان کردووه، ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 7:25 خوله‌كه.