پاپا بێندکت کۆتایی به گه‌شـته پـێـنج ڕۆژیـیه‌که‌ی بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست هێنا، ئه‌مه‌ش له کاتێـکدا په‌یامێـکی هیوابه‌خشی له زه‌وی پـیرۆزی کرسـتیانه‌کانه‌وه ئاڕاسـته‌ی جیهان کرد.
پاپا له ڕۆژی هه‌ینی نوێژی له کڵێسـایه‌کی ئۆرشه‌لیم کرد، ئه‌و شـوێنه‌ی که کرسـتیانه‌کان بڕوا ده‌که‌ن پـێغه‌مبه‌ر عیسـا له‌وێ له‌خاچ دراوه.
پاپا بێندکت گوتی ئه‌و به دوعاکردن بۆ ئاشـتی و دادپه‌روه‌ری هاوکاری بۆ هه‌موو مرۆڤایه‌تی کۆتایی به نوێژه‌که‌ی هێـنا.
له میانه‌ی گه‌شـته‌که‌یدا بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست سه‌رۆکی کڵێسـای کاثۆلیکی ڕۆما سه‌نگی خسـته سـه‌ر دروسـتکردنی پـردی په‌یوه‌ندی له نێوان کرسـتیانه‌کان له‌گه‌ڵ ئیسلام و جوله‌که‌دا.
له ڕابردوودا پاپا له لایه‌ن ئه‌ندامانی ئاینی تره‌وه ڕووبه‌ڕووی چه‌ندان ڕه‌خنه بۆته‌وه.