به لای زۆرێـک له چاودێرانه‌وه ئه‌م هه‌ڵـبژاردنه‌ی هه‌رێمی کوردستانی عێراق که ده‌کرێت وه‌ک ده‌گوترێت وا چاوه‌ڕوان‌ده‌کرێت گۆڕان له‌گه‌ڵ خۆیدا بهێنێت و ته‌نانه‌ت هه‌ندێـکیش وای بۆ ده‌چن ئه‌گه‌ر ده‌روازه‌یه‌ک به ڕووی گۆڕاندا بکرێته‌وه له‌م هه‌ڵـبژاردنه‌وه ده‌سـتپـێده‌کات، ئه‌مه‌شـیان وه‌نه‌بێت ته‌نها له ڕووی سـیاسیـیه‌وه بێت به‌ڵـکو ئاماژه‌ش به گۆڕانی کۆمه‌ڵایه‌تیش ده‌کرێت.
گۆڕان له کۆمه‌ڵـگایه‌کی وه‌ک کۆمه‌ڵـگای کورد له هه‌رێمی کوردسـتانی عێراقدا به ئاقاره‌کانی گه‌لێ ڕه‌هه‌ندا ڕه‌ت‌ده‌بێت.
له‌م پـرۆسه‌ی هه‌ڵـبژاردنه‌شـدا ته‌نها یه‌ک جه‌مک نابێـته مایه‌ی ئه‌و گۆڕانه‌ی باسی لێـوه‌ده‌کرێت به‌ڵـکو ژماره‌یه‌ک جه‌مکن و پـێـکڕاش هه‌موویان دیموکراسی له‌و هه‌رێمه‌دا هه‌ڵـده‌سه‌نگێنن.
ئه‌گه‌ر هه‌ڵـبژاردن هیچ سـودێـکی نه‌بێت ئه‌و سـووده‌ی هه‌یه له دووباره و سێ‌باره‌بوونه‌وه‌ی سـیسـتمی بێزراو دورمان ده‌خاته‌وه.
جارێـکی تریش ئه‌م دورخسـتنه‌وه‌یه له ئه‌سـتۆی ده‌نگده‌ران دایه کاتێـک ده‌چنه سه‌ر سـندوقه‌کانی ده‌نگدان.
بۆ ئه‌م هه‌ڵـبژاردنه‌ی مانگی حه‌وتی هه‌رێمی کوردسـتان زۆرێـک له به‌شـداربووان و لایه‌نه سـیاسیـیه‌کان و قه‌واره‌کانیش جه‌خت له گۆڕان‌ده‌که‌نه‌وه.
ئینجا جێی خۆیه‌تی بپـرسـین گۆڕان له چیدا؟.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی به‌رنامه‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 12:20 خوله‌كه.