چاوه‌ڕوان‌ده‌کرێت به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئۆباما ئه‌مڕۆ هه‌ینی بڕیار له‌سه‌ر نوێـکردنه‌وه‌ی دادگای له‌شـکری بدات بۆ دادگایی‌کردنی ئه‌و تێرۆریسـته گومانبارانه‌ی له گوانتانامۆ به‌ی کوبا ده‌ستبه‌سه‌رکراون.
سه‌رۆکی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا باراک ئۆباما به ماوه‌یه‌کی کورت پاش ده‌سـتبه‌کاربوونی ئه‌و دادگایی‌یه‌ی ڕاگرت، به‌ڵام نه‌یگوت که ده‌سـتپـێـناکاته‌وه.
چاوه‌ڕوان‌ده‌کرێت حکومه‌ت گۆڕانکاریـیه‌کی ڕژد له دادگایی‌یه‌که‌دا بکات که مافی زیاتر بۆ گومانباره‌کان مسـۆگه‌ربکات له ناویاندا کۆت و به‌ند خسـتنه سه‌ر به‌کارهێنانی پـرۆپاگه‌نده و به‌ڵـگه‌ی نابه‌جێ دژ به‌وان.
هه‌روه‌ها دادپـرسـانی له‌شـکری ناتوانن ئه‌و به‌ڵـگه‌نامانه به‌کاربهێنن که به ڕێـگای ئه‌شـکه‌نجه‌دان به‌ده‌سـتی ده‌هێنن.
ئه‌و دادگای له‌شـکریـیه له کاتی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی جۆرج ده‌بلیو بوش‌دا دامه‌زرا بۆ گوێـگرتن له دۆسـیـیه‌کانی ئه‌وانه‌ی که پـێـیان ده‌گوترا شه‌ڕکه‌رانی دوژمن که پاش سـاڵی 2001 ده‌ستگیرکرابوون.