Accessibility links

ته‌کنه‌لۆژیای ئاست به‌رز ڕوو له‌ عێراق ده‌کات


ته‌کنه‌لۆژیای ئاست به‌رز ڕوو له‌ عێراق ده‌کات

ته‌کنه‌لۆژیای ئاست به‌رز ڕوو له‌ عێراق ده‌کات

به‌ڕێوه‌به‌رانی جێبه‌جێـکارانی تویته‌ر و گوگڵ و هه‌روه‌ها یوتیوب له‌ نێو ئه‌و که‌سـانه‌دا بوون که‌ به‌م دوایـیه‌ وه‌ک به‌شـێـک له‌ شـاندی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌ یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا سه‌ردانی عێراقیان کرد.

به‌ڕێوه‌به‌رانی جێبه‌جێـکارانی ئاماژه‌ پـێـدراو له‌گه‌ڵ لێـپـرسـراوانی حکومه‌تی عێراقی و فێرکاران و هه‌روه‌ها ڕابه‌رانی دیکه‌ی کۆمه‌ڵـگه‌که‌دا کۆبوونه‌وه‌. ئه‌رکه‌کانیان به‌ مه‌به‌سـتی دابینکردنی زانیاری بیرۆکه‌یی و هه‌روه‌ها چۆن ته‌کنه‌لۆژیای نوێ له‌ بنیادنانه‌وه‌ی توانای خۆجێی به‌کاربهێنرێن و هه‌روه‌ها ئه‌رکه‌کانیان له‌ پـێناو گه‌شه‌کردنی زیاتری شه‌فافیـه‌ت و به‌رپـرسـیارێتی و هه‌روه‌ها زیادبوونی هه‌وڵه‌کانی دژی گه‌نده‌ڵی و هه‌روه‌ها به‌ مه‌به‌ستی بره‌ودان به‌ فێرکاری و زیادکردنی ئاسـتی کۆمه‌ڵـگه‌ی سـڤیل و ئه‌رکه‌کانیان، هه‌روه‌ها له‌ پـێناو بره‌ودانی زیاتر به‌ ده‌سه‌ڵاتی قه‌واره‌ی خۆجێــیه‌کان و که‌سه‌کان، ئه‌مه‌ش له‌ ڕێـگه‌ی دابینکردنی ئامرازه‌کانی بنیادنانی تۆڕی په‌یوه‌ندیـیه‌.

له‌ میانه‌ی سه‌ردانه‌که‌یدا بۆ عێراق جاک دۆرسی سه‌رۆک و دامه‌زرێنه‌ری تۆڕی تویته‌ر له‌ ڕێی ئنته‌رنێته‌وه‌ بڵاوی کرده‌وه‌ و گوتی به‌کارهێنانی سـێڵفۆن له‌ عێراقدا به‌ ئه‌ندازه‌یه‌کی زۆره‌ و هه‌روه‌ها خێرایی تا دێت وا له‌ زیادبووندایه‌ و ڕێژه‌ی فرۆشـتنی ئه‌و جۆره‌ ته‌له‌فۆنه‌ له‌ سه‌دا 85 . به‌ڕێز دۆرسی ئاماژه‌ به‌وه‌ کرد بازرگانی ته‌له‌فۆنی جۆری سـێڵفۆن له‌ عێراقدا زۆره‌ و عێراقیـیه‌کان له‌ پـێناو مسـۆگه‌رکردنی په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنی زۆرجار بۆ ئه‌و مه‌به‌سـته‌ به‌ لای که‌م دوو ته‌له‌فۆنی سه‌ر به‌ دوو کۆمپـانیای جیای په‌یوه‌ندی بێ سیم هه‌ڵـده‌گرن.

له‌ ده‌می حوکمڕانی سه‌دام حسـێندا به‌کارهێنانی ئنته‌رنێت سـانسـۆرکرابوو، هه‌روه‌ها به‌ ئاسـانی به‌رده‌ست نه‌ده‌که‌وت، به‌ڵام هه‌نووکه‌ له‌ سه‌دا 5 ی ماڵه‌کانی عێراق ئنته‌رنێتیان هه‌یه‌ و هه‌وڵه‌کانیش بۆ فراوانکردنی خزمه‌تگوزاری ئنته‌رنێت و باشـکردنی به‌رده‌وامه‌.

به‌ وته‌ی ڕه‌عنان بار کۆهێن که‌ یه‌کێـک بوو له‌و 9 به‌ڕێوه‌به‌ر‌ه‌ ئه‌مریکایـیانه‌ی ئه‌وه‌ی سه‌ردانی عێراقیان کردبوو ده‌ڵێت پـێشـبینی گه‌شـبین بۆ عێراق له‌ ئارادایه‌ که‌ له‌ ماوه‌ی 18 هه‌تا 24 مانگدا نزیکه‌ی له‌ سه‌دا 60 له‌ بواری ئنته‌رنێتی په‌خشی خێرادا به‌رجه‌سـته‌ بـبێت.

هاوکات ڕێـژه‌یه‌کی گه‌وره‌ی نه‌زاندراو له‌ عێراقیـیه‌کان بۆ به‌کارهێنانی ئنته‌رنێت ڕوو له‌ قاوه‌خانه‌کان ده‌که‌ن.

ئه‌و ڕاســتیـیه‌ی که‌ 9 به‌ڕێوه‌به‌ری جێبه‌جێـکارانی ئه‌مریکایی بتوانن سه‌ردانێـکی هه‌فته‌یی بۆ عێراق بکه‌ن ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ چاکـبوونی ڕاسـته‌قینه‌ی ڕه‌وشی ئاسایشی، ئه‌وه‌ی له‌شـکری ئه‌مریکایی و هێزه‌کانی ئاسایشی عێراقی به‌ده‌سـتیان‌هێناوه‌.

ماوه‌یه‌کی زۆر له‌مه‌وبه‌ر نه‌بوو هه‌ڕه‌شه‌ی کاری توندوتیژی ڕێـگه‌ی به‌ سه‌ردانێـکی له‌م جۆره‌ی بۆ عێراق نه‌ده‌دا.

به‌ڵام به‌هۆی چاکبوونی ئه‌مڕۆی بارودۆخه‌کان له‌و وڵاته‌دا به‌کارهێنانی ته‌کنه‌لۆژیای ئاسـتبه‌رزی ئه‌مریکایی بۆ به‌کارهێنانی سـوودمه‌ند له‌ یاریده‌دانی عێراقیـیه‌کان بۆ بنیادنانی کۆمه‌ڵـگه‌یه‌کی پـتر ئارام ئێسـتا به‌رجه‌سـته‌کردنی ئه‌و کاره‌ هه‌یه‌.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG