شـا عه‌بدوڵڵای پادشـای شـانشینی ئوردن ده‌ڵێت پـلانی نوێی ئاشـتی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست که وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا پـشـتیوانی ده‌کات، ده‌بێت به چاره‌سه‌ری 57 وڵات له بری ئه‌وه‌ی ته‌نها چاره‌سه‌ری دوو ده‌وڵه‌تی بێت.
له دیمانه‌یه‌کدا له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌ی له‌نده‌ن تایمزدا شـا عه‌بدوڵڵا گوتوویه‌تی خۆی و باراک ئۆباما سه‌رۆکی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا ئه‌م پـلانی ئاشـتـیه‌یان له مانگی چواردا داڕشـتووه که تیایدا ته‌واوی وڵاتانی عه‌ره‌بی و ئیسلامی دان به ئیسرائیل‌دا ده‌نێن وه‌ک به‌شـێـک له‌م پـلانی ئاشـتیـیه.