Accessibility links

هۆنگ کۆنگ کۆتایی به‌ داخستنی ئه‌و ئوتێله‌ هێنا که‌ که‌سێـک تیایدا ئه‌نفلۆنزای به‌رازی هه‌بوو


هۆنگ کۆنگ قه‌ده‌غه‌کردنی هاتوچۆی له‌سه‌ر ئه‌و 300 که‌سه‌ هه‌ڵـگرتووه‌، واته‌ میوان و کارمه‌نده‌کانی ئه‌و ئوتێله‌ی که‌ میوانێـکی مه‌کسیکی لێـبوو نه‌خۆشی ئه‌نفلۆنزای به‌رزای هه‌بوو.

ئه‌مڕۆ هه‌ینی ئه‌و قه‌ده‌غه‌کردنه‌ی هاتوچۆ له‌سه‌ر ئوتێلی میترۆ پارک هه‌ڵـگیراوه‌.

هاوکات مه‌کسـیکۆ ڕایگه‌یاندووه‌ که‌سـێـکی تریش به‌ ئه‌نفلۆنزای به‌راز مردووه‌، به‌مه‌ش ژماره‌ی ئه‌وانه‌ی به‌م نه‌خۆشـیـیه‌ مردوون گه‌یشـتۆته‌ 45 که‌س.

وڵاته‌ یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکاش که‌ ته‌نها وڵاته‌ له‌ پاش مه‌کسـیک خه‌ڵکی لێ مردبێت به‌ هۆی نه‌خۆشی ئه‌نفلۆنزای به‌رازه‌وه‌ ته‌نها مردنی 2 که‌س له‌ لایه‌ن کاربه‌ده‌سـتانه‌وه‌ پـشـتڕاست کراوه‌ته‌وه‌.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG