ئاژانسی ئه‌ناتۆلیا تورکیا ده‌ڵێت له‌شـکری تورکیا له هه‌فته‌ی ڕابردوودا هێرشـێـکی ئاسـمانی دژ بنکه‌ی کورده سه‌رهه‌ڵـداوه‌کانی په‌که‌که‌یان له باکوری عێراقدا ئه‌نجام‌داوه و له ئاکامدا 10 که‌سیان کوشـتووه.
ئاژانسه نیمچه فه‌ره‌میـیه‌که له ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌دا ڕایگه‌یاند هێرشه‌که هاتووه ڕۆژێـک دوای ئه‌وه‌ی ئه‌ندامانی کومان‌لێـکراوی په‌که‌که 10 ئه‌ندامی ئاسایشی تورکیایان له باشوری تورکیادا کوشـتبوو.
هێزه‌کانی تورکیا به‌رده‌وام هێرشه‌کانی ئه‌ودیو سـنوور ئه‌نجام‌ده‌ده‌ن به به‌کارهێنانی هه‌لیـکۆپـته‌ر و فڕۆکه جه‌نگیـیه‌کان بۆ سه‌ر بنکه‌کانی په‌که‌که له باکوری عێراقدا و که‌متر هێزی له‌شـکری به‌کارده‌هێنن.
له لایه‌کی دیکه‌وه هه‌روه‌ها ئێران هێرشی کردۆته سه‌ر بنکه‌ی سه‌رهه‌ڵـداوانی کورده‌کانی ئێران له باکوری خۆرهه‌ڵاتی عێراقدا.
کاربه‌ده‌سـتانی کوردسـتانی عێراق ده‌ڵێن ئێرانیش هه‌لیـکۆپـته‌ر و فڕۆکه جه‌نگیـیه‌کانی له دواترین هێرشه‌کانیدا به‌کارهێناوه که بۆته مایه‌ی داڕشـتنی نامه‌یه‌کی سـکاڵا له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراقه‌وه بۆ حکومه‌تی ئێرانی له ڕۆژی سـێشه‌ممه‌دا.