Accessibility links

له‌ هێرشـێـکدا بۆ سه‌ر ئاهه‌نگێـکی بوک گواسـتنه‌وه‌ له‌ نزیک ماردین 44 که‌س ده‌کوژرێن


ڕۆژی دووشه‌ممه‌ له‌ گوندی بلگه‌ی نزیـک شـاری ماردین ژماره‌یه‌ک چه‌کدار که‌ ده‌مامکیان به‌سـتبوو به‌ چه‌کی ئۆتۆماتیکی و نارنجۆک هێرشـیان کردۆته‌ سه‌ر ئاهه‌نگێـکی بوک گواسـتنه‌وه‌ و 44 که‌سـیان کوشـتووه‌ و هه‌روه‌ها 6 که‌سی دیکه‌شـیان بریندارکردووه‌.

ده‌سه‌ڵاتدارانی تورکیا ده‌ڵێن 8 که‌سیان ده‌سـتگیرکردووه‌ که‌ گومان ده‌که‌ن ده‌سـتیان له‌و هێرشه‌دا هه‌بووبێت. ده‌شـڵێن هۆی هێرشه‌که‌ کێشه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی بووه‌.

ئه‌رداڵ کوزو سه‌رۆکی کۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی لقی ماردین له‌ گفتوگۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان ده‌خیلی شه‌ممۆ ده‌ڵێت له‌ نێو کوژراوه‌کاندا 7 منداڵ و 16 ژن هه‌ن.

ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه‌ بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته‌ چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 5:42 خوله‌كه‌.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG