Accessibility links

ئێران به‌ کۆمه‌ڵه‌کانی مافی مرۆڤ ده‌ڵێت خۆتان له‌ مه‌سه‌له‌که‌ی ڕۆکسـانا سابیری به‌ دور بگرن


کۆماری ئیسلامی ئێران ڕێـکخراوه‌کانی مافه‌کانی مرۆڤ گوناهبار ده‌کات به‌وه‌ی ده‌ست وه‌رده‌ده‌نه‌ دۆسـیـیه‌که‌ی ڕۆکسـانا سـابیری ڕۆژنامه‌وانی ئێرانی ئه‌مریکی.

حه‌سه‌ن قه‌شـقه‌وی ده‌مڕاسـتی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ گوتوویه‌تی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری ئێران ده‌سه‌ڵاتێـکی سه‌ربه‌خۆیه‌ و هه‌ر ده‌سـتێوه‌ردانێـکی ده‌ره‌کیش پـێچه‌وانه‌ی پـێوانه‌ نێونه‌ته‌وه‌یی‌یه‌کانه‌.

ئه‌ندامانی ڕێـکخراوی په‌یامنێرانی بێ سـنوور ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ی باره‌گای سه‌ره‌کی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان له‌ نیویۆرک گردبووبوونه‌وه‌، داوای ئازادکردنی ڕۆکسـانا سـابیریـیان ده‌کرد.

له‌ مانگی ڕابردوودا، ڕۆکسـانا که‌ ڕۆژنامه‌وانـێـکی ئازاده‌ گوناهبارکرا و سـزای 8 سـاڵ زیندانیکردنی به‌سه‌ردا درا به‌ تاوانی سـیخوڕایه‌تی‌کردن.

ئێسـتا ئه‌م بڕیاره‌ی دادگا براوه‌ته‌ به‌رده‌م دادگای چاوپـیاخشـانه‌وه‌ و قه‌شـقه‌ویش گوتوویه‌تی با چاوه‌ڕوانی بڕیاری دادگابین.

سابیری باوکی ڕۆکسـانا ده‌ڵێت بۆ ماوه‌ی دوو هه‌فته‌یه‌ کچه‌که‌ی مانی له‌ خورادن گرتووه‌، به‌ڵام ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ریش ده‌ڵێت ڕۆکسـانا هیچ خواردنێـکی ڕه‌ت نه‌کردۆته‌وه‌ و له‌ بارێـکی باشی ته‌ندروسـتیدایه‌.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG