ژماره‌ی قوربانیـیان به‌هۆی ڤایرۆسی H1N1 ی ئه‌نفلۆنزای به‌راز له مه‌کسـیکۆ زیادی کردووه.
وه‌زیری ته‌ندروسـتی مه‌کسـیکۆ خۆزی ئه‌نجل کاردۆڤا له ده‌رنگانێـکی ڕۆژی شه‌ممه گوتی 3 که‌سی تر به‌هۆی ئه‌و ڤایرۆسه‌وه گیانیان له‌ده‌سـتداوه و ژماره‌ی مردووه‌کان گه‌یشـتۆته 19 که‌س و 454 که‌سی تریش دووچاری نه‌خۆشـیـیه‌که بوون.
سه‌رله‌به‌یانی ڕۆژی شه‌ممه کاردۆڤا و کاربه‌ده‌سـته باڵاکانی ته‌ندروسـتی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا هه‌ندێـک هیوای که‌مبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌که‌یان ڕاگه‌یاند، هه‌رچه‌نده سێ وڵاتی تر یه‌که‌م که‌یسی نه‌خۆشـیـیه‌که‌یان له وڵاته‌که‌ی خۆیاندا ڕاگه‌یاندووه.
کاربه‌ده‌سـتان له نێوه‌ندی کۆنتڕۆڵـکردنی نه‌خۆشـیـيه‌که گوتوویانه نزیکه‌ی یه‌ک له‌سه‌ر سێی ئه‌و 160 که‌سه‌ی که له ئه‌مریکا گرتنی ڤایرۆسه‌که‌یان پـشـتڕاست کراوه ئه‌و که‌سـانه‌ن که له مه‌کسـیک بوون.
تا ئێسـتا به‌هۆی ئه‌وه ڤایرۆسه له وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا یه‌ک که‌س گیانی له‌ده‌سـتداوه.
دکتۆر ئان شۆ چاتی نێوه‌ندی کۆنتڕۆڵکردنی نه‌خۆشـیـیه‌کان ده‌ڵێت کاربه‌ده‌سـتانی ته‌ندروسـتی ده‌بێت هه‌ر هۆشـیار بمێنـنه‌وه.
سه‌رۆکی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا باراک ئۆباما و سه‌رۆکی مه‌کسـیکۆ فلیپ کالدیرۆن له ڕۆژی شه‌ممه بۆ ماوه‌ی 20 خوله‌ک به ته‌له‌فۆن په‌یوه‌ندیـیان پـێـکه‌وه کرد بۆ تاوتوێـکردنی نه‌خۆشی ئه‌نفلۆنزای به‌راز.
شــایانی باسه ئێرلاند و ئیتالیا و کۆسـتاریکاش یه‌که‌م که‌یسی نه‌خۆشـیـیه‌که‌یان له وڵاته‌که‌ی خۆیاندا ڕاگه‌یاندووه.