Accessibility links

سه‌رۆک ئۆباما ده‌ڵێت ڕێوشـوێنی پـێویست له‌ دژی ئه‌نفلۆنزای به‌راز گیراونه‌ته‌به‌ر


سه‌رۆک باراک ئۆباما ده‌ڵێت به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیـیه‌که‌ی بڕیاری گونجاو و تۆکمه‌ی خۆی‌داوه‌ بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی H1N1 ی نه‌خۆشی ئه‌نفلۆنزای به‌راز وه‌ک ئاماده‌کاریـیه‌ک بۆ شـیانه‌کانی خراپـتربوونی باره‌کانی ئه‌م نه‌خۆشـیـیه‌.

له‌ میانه‌ی وتاری ڕادیۆیی هه‌فتانه‌یدا سه‌رۆک ئۆباما باس له‌و هه‌نگاوانه‌ کردووه‌ که‌ حکومه‌ته‌که‌ی گرتوونێته‌به‌ر، له‌وانه‌ داواکردن له‌ کۆنگرس بۆ دابینکردنی 1.5 ملیار دۆلار وه‌ک خه‌رجی بۆ په‌ره‌پـێـدانی ئه‌و ڤاکسـینه‌ی هه‌یه‌ و هه‌روه‌هاش بۆ دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌رکردنی ئه‌م نه‌خۆشـیـیه‌.

به‌ڵام سه‌رۆک ئۆباما ده‌شـڵێت به‌و شـێوه‌ چاره‌سه‌رکردنه‌ی ئێسـتا هه‌یه‌ ده‌کرێت ڕێ له‌ بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م نه‌خۆشـیـیه‌ بگیرێت.

ڕێـکخراوی ته‌ندروسـتی جیهانی ده‌ڵێت تا ئێسـتا 615 که‌س له‌ 15 وڵاتدا دووچاری ئه‌نفلۆنزای به‌راز بوون. له‌و وڵاته‌ نوێـیانه‌ش که‌ ئه‌م نه‌خۆشـیـيه‌یان تیادا ده‌رکه‌وتووه‌ کۆریای باشور، فه‌ره‌نسـا، دانیمارک و هه‌روه‌ها هۆنگ کۆنگ.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG