Accessibility links

ترسی گشـتگیری جیهانی ئه‌نفلۆنزای به‌راز زیاد ده‌کات


کاربه‌ده‌سـتان له‌ زۆربه‌ی وڵاتانی جیهان هه‌نگاوی به‌ په‌له‌ ده‌نێن بۆ ڕێـگه‌گرتن له‌ بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشی ئه‌نفلۆنزای به‌راز، ئه‌وه‌ی ئێسـتا له‌سه‌ر لێواری ئه‌وه‌دایه‌ به‌ ته‌واوی بڵاوبێته‌وه‌.

له‌وه‌تای ئه‌م ڤایرۆسه‌ نوێـیه‌ی ئه‌نفلۆنزای به‌رازه‌ سه‌ری‌هه‌ڵـداوه‌ به‌ هه‌زاران که‌س تووشی بوون و تا دێت ژماره‌ی ئه‌و که‌سـانه‌ی به‌هۆیه‌وه‌ گیانیان له‌ده‌سـت‌ده‌ده‌ن به‌ خێرایی زیاد ده‌کات.

ڕێـکخراوی ته‌ندروسـتی جیهانی ئاستی هۆشـیاری له‌ به‌رامبه‌ر ئه‌م ئه‌نفلۆنزایه‌ که‌ به‌ ئه‌نفلۆنزای به‌رازی جۆری (H1N1) ناوسراوه‌ بۆ پله‌ی 5 به‌رزکردۆته‌وه‌، واته‌ یه‌ک پله‌ خوار به‌رزترین ئاسـتی هۆشـیاریـیه‌وه‌.

سه‌رۆکی مه‌کسیک داوای له‌ خه‌ڵـکی کردووه‌ له‌ ماڵه‌کانیان بـمێنـنه‌وه‌ و خۆیان له‌ نه‌خۆشـیـیه‌که‌ بـپارێزن.

له‌ ئه‌مریکاش ناوه‌ندی کۆنتڕۆڵ و خۆپاراستن له‌ نه‌خۆشـیـیه‌کان ڕایگه‌یاند که‌وا ئێسـتا 109 که‌س له‌ 11 ویلایه‌ت تووشی نه‌خۆشـیـیه‌که‌ بوون.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG