سه‌رۆکی ئه‌مریکا باراک ئۆباما گوتی ئه‌و له‌مه‌ڕ ئه‌وه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیـیه‌که‌ی له ماوه‌ی یه‌که‌مین 100 ڕۆژی ده‌ست‌به‌کاربوونیدا که‌وا ڕووبه‌ڕووی چه‌ندان مه‌سه‌له‌ی گرنگ ده‌بێته‌وه سه‌ری له‌و کاره سـوڕماوه.
له میانه‌ی کۆنفرانسـێـکی ڕۆژنامه‌وانی دره‌نگانێـکی شه‌وی ڕابردوو له کۆشـکی سـپی به‌ڕێز ئۆباما گوتی ئه‌و له‌وه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیـیه‌که‌ی به‌ده‌ستی‌هێناوه سه‌ربڵنده. گوتیشی به‌ڵام هێشـتا ڕازی نیم له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌مریکایی‌یه‌کان له ڕووی ئابووریـیه‌وه له ناڕه‌حتیدان.
له وته‌که‌یدا سه‌رۆک ئۆباما گوتی کاتێـک ده‌سـتم به هه‌ڵـمه‌تی سه‌رۆکایه‌تی کرد من بیرم به لای ئه‌وه‌دا نه‌ده‌چوو ڕووبه‌ڕووی خراپـترین قه‌یرانی ئابووری له ده‌می داڕمانی مه‌زنی ئابووری ده‌بمه‌وه.
هاوکات گوتیشی ئه‌و زۆر شـانازی به تیمه‌که‌یه‌وه ده‌کات و هه‌ست ده‌که‌م ئه‌وان له پـێناو گۆڕانکاری و تاوتوێـکردنی ژماره‌یه‌کی زۆر له مه‌سه‌له‌کان ئه‌وه‌ی پـێشـبینی نه‌ده‌کران هه‌ست ده‌که‌م تیمه‌که‌م به‌ڵـێنی خۆیان له‌و باره‌یه‌وه بردۆته‌سه‌ر.
هه‌روه‌ها سـه‌رۆکی ئه‌مریکا له درێژه‌ی گوته‌که‌یدا ئاماژه‌ی به‌وه دا کاری زۆری پـێویسـت به ئه‌نجام بگه‌یه‌نرێت ماوه‌ن، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی وێڕای هه‌وڵه‌کانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیـیه‌که‌ی که‌چی هێشـتا مه‌سه‌له‌ی قه‌رز به باشی وه‌ک پـێویست به‌ڕێوه‌ناچێت.