وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا هێله‌ری کلنتن لوبنانیـیه‌کانی دڵنیا کردووه له‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا به‌رده‌وام ده‌بێت له پشـتیوانیـکردنی وڵاته‌که‌یان له‌و ده‌مه‌ی ده‌ست به وتووێـژ له‌گه‌ڵ سـوریادا ده‌کات.
ڕۆژی یه‌کشه‌ممه و پاش کۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی لوبنانی میشێـل سـوله‌یمان له به‌یرووت خانم هێله‌ری به‌ڵێنی دا به‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا له پـشـتیوانیکردنی ئه‌و ده‌نگه میانڕه‌وانه‌ی ناو لوبناندا به‌رده‌وام‌ده‌بێت.
خانم هێله‌ری له درێژه‌ی لـێـدوانه‌که‌یدا گوتیشی هه‌رگیز ئه‌مه‌ریکا هیچ سه‌ودایه‌ک له‌گه‌ڵ سـوریادا ناکات که زیان به لوبنان یان خه‌ڵـکه‌که‌ی بگه‌یه‌نێت.
هه‌روه‌ها داوای کرد هه‌ڵبژاردنێـکی ئاشـکرا و ڕه‌وایانه له لوبناندا سـازبکرێت که تیایدا هه‌ڕه‌شه‌ی ترسـاندن و توندوتیژی نه‌کرێت و هه‌روه‌ها له ده‌سـتێوه‌ردانی ده‌ره‌کی به دور بێت.
شـایانی باسه بڕیاره هه‌ڵـبژاردنه‌کانی په‌رله‌مانی لوبنان له 7 ی مانگی شه‌شدا ئه‌نجام بدرێت. به‌پێـی ڕاپـۆرته‌کان حزبوڵڵای لوبنان که واشـنتن به ڕێـکخراوێـکی تێرۆریستی داده‌نێت توانیویه‌تی خه‌ڵـکێـکی زۆر له ده‌وری خۆی کۆبکاته‌وه. کاربه‌ده‌سـتانی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێن ئه‌وان له‌سه‌ر ئه‌نجامی هه‌ڵـبژاردنه‌کان به سـیاسه‌تی خۆیان به‌رامبه‌ر به لوبناندا ده‌چنه‌وه.