حه‌ڤده سـاڵ له‌مه‌وبه‌ر ڕادیۆی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا دامه‌زرا. هه‌رچه‌نده له سه‌ره‌تادا ماوه‌ی به‌رنامه‌کانی زۆر کورت بوو، ئه‌ویش 15 خوله‌ک بوو، به‌ڵام توانیبووی سه‌رنجی خه‌ڵـکی به‌لای خۆیدا ڕابکێشێت و گوێ له بابه‌ته‌کانی بگیرێت.
ئێسـتا و له‌گه‌ڵ زیادبوونی که‌ناڵه‌کانی ته‌له‌فیزیۆن و به تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی له ڕێی سه‌ته‌لایته‌وه په‌خش ده‌کرێن و هه‌روه‌ها گه‌یشـتنی ئنته‌رنێت بۆ هه‌مو شـوێنێـکی ئه‌م جیهانه و گه‌شه‌کردنی ڕاگه‌یاندنی سه‌ر ئنته‌رنێت ئایا ڕۆڵی ڕادیۆ هه‌ر وه‌ک خۆی ماوه؟
هاوکارمان ئه‌حمه‌د بارزانی مێزگردی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی بۆ ئه‌م بابه‌ته ته‌رخان‌کردووه، ئه‌م به‌ڕێزانه‌ش میوانانی مێزگرده‌که بوون:
دکتۆر ڕێبوار فه‌تاح، نووسه‌ر و به‌رپـرسی ماڵپه‌ڕی کوردش میدیا له به‌ریتانیا.
فه‌هیم عه‌بدوڵڵا، ڕۆژنامه‌وان له شـاری دهۆکی کوردسـتانی عێراق.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی به‌رنامه‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 9:58 خوله‌كه.