له‌شـکری عێراق ده‌ڵێت ڕێبه‌رێـکی گه‌وره‌ی یاخیبووانی سـووننه‌یان ده‌سـتگیرکردووه، هاوکات دوو ته‌قینه‌وه‌ی خۆکوژی به‌هێز بووه مایه‌ی کوژرانی به لایه‌نی که‌م 50 که‌س له‌و وڵاته.
ده‌مڕاسـتێـکی له‌شـکری گوتی ئه‌بو عومه‌ر ئه‌لبه‌غدادی که ڕێبه‌رایه‌تی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی عێراقی سه‌ر به ئه‌لقاعیده ده‌کات ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه له به‌غدا ده‌سـتگیرکراوه.
شـایانی باسه ڕاپـۆرته‌کان وا باس له به‌غدادی ده‌که‌ن که ڕێبه‌ری سه‌رسه‌ختـترین یاخیبووانی دژ به ئه‌مریکایه. به‌ڵام فه‌رمانده‌یه‌کی هێزه‌کانی ئه‌مریکا ژه‌نه‌ڕاڵ کێڤن بێرگنه‌ر ده‌ڵێت ئه‌وه که‌سـێـکی ئه‌فسـانه‌یی‌یه.
بێرگنه‌ر و که‌سـانی دیکه‌ش ده‌ڵێن که‌سـایه‌تی ئه‌لبه‌غدادی له سـاڵی 2007 دا له لایه‌ن یاخیبووی به ڕه‌چه‌ڵه‌ک میسری ئه‌بو ئه‌یوبه‌وه دروسـتکراوه تا سه‌روسـیمایه‌کی عێراقیـیانه به ڕێبه‌رانی بیانی ئه‌لقاعیده له عێراقدا بدات.
ڕاگه‌یاندنی ئه‌م ده‌سـتگیرکردنه هاوکاتی ئه‌وه بوو که دوو ته‌قینه‌وه‌ی خۆکوژی به‌هێز له عێراق بووه مایه‌ی کوژرانی زیاتر له 50 که‌س.
یه‌ک له ته‌قینه‌وه‌کان له به‌غدا ڕوویدا و له‌وێ پـۆلیس ده‌ڵێت خۆکوژێـک کاروانێـکی هێزه‌کانی ئاسـایشی له گۆڕه‌پانی ته‌حه‌ریـیات کردۆته ئامانج و تیایدا به لایه‌نی که‌م 28 که‌س کوژراون. کاربه‌ده‌ســتان ده‌ڵێن ته‌قینه‌وه‌که له‌و ده‌مه‌دا بووه که هێزێـکی پـۆلیس کۆمه‌کی به‌سه‌ر کۆمه‌ڵێـک خێزانی ئاواره‌دا دابه‌ش ده‌کرد. ده‌شـڵێن ژماره‌یه‌ک منداڵ له نێو کوژراوه‌کاندان. هه‌روه‌ها به لایه‌نی که‌م 52 که‌سی دیکه‌ش برینداربوون.
پاش که‌مێـک له‌و ته‌قینه‌وه‌یه‌ی به‌غدا له به‌عقوبه‌ی ناوه‌ندی پارێزگای دیاله‌ش خۆکوژێـک خۆی ته‌قانده‌وه و به‌لایه‌نی که‌م 25 که‌سی کوشـتووه. پـۆلیس ده‌ڵێت پـێده‌چێت ژماره‌یه‌ک له قوربانیـیه‌کان که‌سـانی ئێرانی بن که بۆ سه‌ردانی مه‌زاره ئاینیـیه‌کان هاتوون بۆ عێراق .
ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ش پـۆلیسی عێراق گوتی خۆکوژێـک خۆی له مزگه‌وتێـکی سـووننه‌کان له باکوری به‌غدا خۆی ته‌قاندۆته‌وه و به لایه‌نی که‌م 5 که‌سی کوشـتووه.