کاربه‌ده‌سـتانی جامایکا ده‌ڵێن ئه‌و چه‌کداره‌یان ده‌سـتگیرکردووه که شه‌ش ئه‌ندامی تاقمی فڕۆکه‌یه‌کی هێڵی ئاسـمانی کانجێتی له فڕۆکه‌خانه‌ی مۆنتیگۆ به‌ی به بارمته گرتبوو.
وه‌زیری ڕاگه‌یاندنی جامایکا داریڵ ڤاز به که‌ناڵی CNN ی گوتووه قه‌یرانه‌که کۆتایی هاتووه و هه‌مو که‌سـێـکیش بێ وه‌ین. هه‌ر له‌م لـێـدوانه‌یدا داریڵ ڤاز گوتوویه چه‌کداره‌که ته‌مه‌نی 20 سـاڵه و داواشی کردووه بگه‌یه‌نرێته کوبا.
زوویه‌کی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه برووس گۆڵدن سه‌رۆک وه‌زیری جامایکا و دوایت نێڵسن وه‌زیری ئاسایشی نیشـتیمانی چوونه‌ته فڕۆکه‌خانه‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی سـانگسته‌ر له مۆنتیگۆ به‌ی بۆ چاودێریـکردنی ئۆپه‌راسـیۆنه‌که بۆ کۆتایی‌هێنان به‌م قه‌یرانه. کاربه‌ده‌سـتان وایان باس له چه‌کداره‌که کردووه که له ڕووی ده‌روونیـیه‌وه نه‌خۆشه.