له مانگی دووی سـاڵی 2006 دا مه‌زاری هه‌ردوو ئیمامی شیعه‌کان عه‌لی ئه‌لهادی و حه‌سه‌ن ئه‌لعه‌سـکری له شـاری سـامه‌ڕای پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین ته‌قێنرایه‌وه، ئه‌مه‌ش بووه مایه‌ی پـتربوونی گرژیـیه‌کانی نێوان شیعه و سـووننه‌کانی عێراقدا، له ئه‌نجامدا به هه‌زاره‌ها که‌س له توندوتیژی کوێرانه‌دا بوونه قوربانی و به سه‌دان هه‌زار که‌سی دیکه‌ش ماڵ و حاڵی خۆیان جێهێشت و ده‌ربه‌ده‌ری شـاران و بگره وڵاتانیش بوون.
ئێسـتا و له پاش سێ سـاڵ له‌و ڕووداوه وا جارێـکی دیکه ڕه‌وشی ئاسایش به گشتی له عێراق به‌ره‌و باشی ده‌ڕوات و ئارامی زۆر ناوچه‌ی گرتۆته‌وه که شـاری سامه‌ڕا یه‌کێـکیانه.
په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مریکا گۆران تۆفیق سه‌ردانی ئه‌و شـاره‌ی کرد و ڕاپـۆرتی له‌و باره‌یه‌وه ناردووه، ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 8:51 خوله‌كه.