پـۆلیس له تایلاند ده‌ڵێت دامه‌زرێنه‌ری گرووپی ناسراو به کراسی زه‌رد بۆ خۆپـیشـاندان له هێرشێـکدا که له‌لایه‌ن چه‌ند چه‌کدارێکه‌وه کراوه برینداربووه.
ده‌سه‌ڵاتداران ده‌ڵێن سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی له به‌نزینخانه‌یه‌کی نزیک بانکۆگ دوو پـیاو ته‌قه‌یان له ئۆتۆمبێله‌که‌ی (سۆندی لیم تۆنگ کول) کرد. وێنه‌کانی ته‌له‌فیزیۆن نیشان ده‌ده‌ن که په‌نجه‌ره‌ی پشته‌وه‌ی ئۆتۆمبێله‌که‌ی شکاوه و گولـله‌شی پـێوه‌یه.
پزیشکان ده‌ڵێن دامه‌زرێنه‌ری هاوپه‌یمانێتی گه‌ل بۆ دیموکراسی ناسراو به( پی ئه‌ی دی) له ده‌می هێرشه‌که‌دا بریندار بوو، به‌ڵام ئێستا له ڕه‌وشێکی باشدایه پاش ئه‌وه‌ی نه‌شته‌رگه‌ری بۆ کرا بۆ ده‌رکردنی گوله‌یه‌ک له سه‌ریدا.
گرووپی(پی ئه‌ی دی) که پشتیوانی له سه‌رۆک وه‌زیری ئێستا ( ئه‌بی شێت ڤیجاجیڤا ) ده‌کات له کۆتای ساڵی ڕابردوو ده‌ستیان به خۆپـیشاندان کرد. ئه‌و خۆپـیشاندانانه یارمه‌تیده‌ربوون بۆ هێنانی ڕێبه‌ری ئێستا بۆ سه‌ر ده‌سه‌لات.
هاوپه‌یمانێتی (سهۆندی) ده‌ڵێن ئه‌و هێرشه مه‌به‌ستی سیاسی بووه. سهۆندی پاش ناکۆکی له‌گه‌ڵ سه‌رۆک وه‌زیری پـێشوو تاکسین شیناواترا گرووپه‌که‌ی خۆی دامه‌زراند.