ڕووسـیا ڕایگه‌یاند کۆتایی به هه‌ڵمه‌تی درێژخایه‌نی له‌شـکری دژه تێرۆر له باکوری کۆماری چه‌چان ده‌هێنێت.
ئه‌مڕۆ پـێـنجشه‌ممه کۆمیته‌ی دژ به تیرۆری ڕووسـیا ڕایگه‌یاند سه‌رۆکی ڕووسی دمیتری مێدڤێدێڤ فه‌رمانی کۆتایی ئه‌و هه‌ڵـمه‌ته‌ی داوه و ده‌سـتبه‌جێش ئه‌و فه‌رمانه جێبه‌جێ ده‌کرێت.
مانگی ڕابردوو به‌ڕێز مێدڤێدێڤ نیشـانه‌ی ئه‌و بڕیاره‌ی دا و گوتبووی باشبوونی ڕه‌وشی ئاسایش له چه‌چانی زۆرینه موسـڵماندا زمینه خۆش ده‌کات بۆ کۆتایی‌هێنان به ڕێوشـوێنه‌کانی دژ به تێرۆر.
سه‌رۆکی تاکڕه‌وی چه‌چان ڕه‌مه‌زان قادرۆڤ که لایه‌نگری کرێملن و پـێـشـووتر لایه‌نگری جوداخوازان بوو پـشـووی ڕاگه‌یاند بۆ زه‌ماوه‌ندگێڕان به‌و بۆنه‌یه‌وه و گوتی کشـانه‌وه‌ی هێزه‌کانی ڕووسـیا ده‌بێت به مایه‌ی بوژانه‌وه‌ی ئابووری ئه‌و هه‌رێمه.
شـایانی باسه له میانه‌ی نه‌وه‌ده‌کاندا مۆسـکۆ دوو جار هێزی له‌شـکری ڕه‌وانه‌ی ئه‌و هه‌رێمه کردبوو بۆ سه‌رکوتکردنی بزووتنه‌وه‌ی سه‌ربه‌خۆخوازان. ئه‌و کاره‌ی که سه‌رکوتکردنێـکی سه‌ختی مافه مه‌ده‌نیـیه‌کان و ده‌سـتگیرکردنێـکی گوتره‌ی به‌رفراوانی لێـکه‌وتبۆوه.