ڕۆژی چوارشه‌ممه سه‌رۆکایه‌تی کۆماری عێراق ده‌سـتنیشـانکردنی ئه‌سیل ئه‌لنوجه‌یفی به پارێزگاری موسـڵ‌یان په‌سه‌ند کرد. ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه‌ش و له ڕێوڕه‌سـمێـکدا دوره‌ید که‌شـموله پارزگاری پـێشـووی موسڵ هه‌موو ده‌سه‌ڵاته‌کانی خۆی دایه ده‌ست ئه‌لنوجه‌یفی.
له لایه‌کی دیکه‌وه کورده‌کانی موسڵ ده‌ڵێن ئه‌وان ڕێـگه به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نوێی پارێزگاکه‌یان ناده‌ن ده‌سـت له کاروباری ناوچه‌کانیان بدات.
له‌و باره‌یه‌وه په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مریکا ئه‌میر گۆران له شـاری موسـڵه‌وه ڕاپـۆرتی ناردووه و هه‌روه‌ها هاوکارمان موعته‌به‌ر شـیروانی گفتوگۆی له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌وان خدر دۆملی له ناوچه‌ی فائیده‌ی سه‌ر به موسڵ کردووه.
ده‌توانن گوێبیسـتی هه‌ردوو ده‌قی ڕاپـۆرت و گفتوگۆکه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ.