Accessibility links

ڕیچارد فلیپس ده‌گاته‌ کینیا


کاپتنی ئه‌و که‌شتـیيه‌ ئه‌مه‌ریکیـیه‌ی له‌ لایه‌ن چه‌ته‌کانی ده‌ریایی بۆ ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێـک له‌ ده‌وری که‌ناری سـۆماڵه‌وه‌ ده‌سـتگیرکرابوو له‌ ئه‌مڕۆ پـێـنجشه‌ممه‌ به‌ سه‌لامه‌تی گه‌یشته‌ به‌نده‌ری مۆمباسـا له‌ کینیا.

ڕیچارد فلیپـس له‌ نێو که‌شـتی جه‌نگی ئه‌مه‌ریکایی USS Bainbridge دا بوو که‌ ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌ بوونه‌ مایه‌ی ڕزگارکردنی کاتێـک سیرگره‌کانی هێزی ده‌ریایی ته‌قه‌یان له‌ سێ له‌ چه‌ته‌کانی ده‌ریایی کرد که‌ به‌ بارمته‌ گرتبوویان.

هه‌رچه‌نده‌ فلیپس نه‌یتوانی له‌گه‌ڵ تیمه‌که‌یدا یه‌ک بگرێته‌وه‌ که‌ چه‌ند سه‌عاتێـک گه‌ڕابوونه‌وه‌ ئه‌مه‌ریکا. USS Bainbridge به‌ هانای که‌شـتی ئه‌مه‌ریکایی Liberty Sun دا چووبۆوه‌ که‌ دووهه‌مین که‌شـتی ئه‌مه‌ریکایی‌یه‌ له‌م هه‌فته‌یه‌دا چه‌ته‌کانی ده‌ریایی په‌لاماریان دابێت.

تاقمه‌که‌ی Liberty Sunبه‌ سه‌رکه‌وتووانه‌ به‌ره‌نگاری هێرشه‌که‌ بوونه‌وه‌ و له‌ ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ به‌ سه‌لامه‌تی گه‌یشـتبوونه‌ کینیا.

له‌ تێبینی‌یه‌کدا له‌مه‌ڕ ڕووداوه‌کانی ئه‌م دوایـیه‌ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا هێله‌ری کلنتن به‌ڵێنی دا به‌ خسـتنه‌گه‌ڕی هه‌وڵی نوێ بۆ دۆزینه‌وه‌ و سـڕکردنی سه‌روه‌ت و سـامانی چه‌ته‌کانی ده‌ریایی سـۆماڵ.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG