Accessibility links

هیندیـیه‌کان ده‌سـت به‌ ده‌نگدان بۆ هه‌ڵـبژاردنی په‌رله‌مانی وڵاته‌که‌یان ده‌که‌ن

  • Steve Herman

یه‌که‌مین پـێـنج قۆناغه‌کانی ده‌نگدان له‌ هیندسـتان ده‌سـتیپـێـکرد که‌ به‌ هه‌ڵـبژاردنه‌کانی گه‌وره‌ترین په‌رله‌مانی جیهانی داده‌نرێت.

زیاتر له‌ 2.5 ملیۆن له‌ ئه‌ندامانی هێزه‌کانی ئاسایش له‌ 15 ویلایه‌ت و دوو ناوچه‌دا بڵاوبوونه‌ته‌وه‌ که‌ له‌ ئه‌مڕۆ پـێـنجشه‌ممه‌وه‌ پـرۆسه‌ی ده‌نگدان تیایاندا ده‌سـتیپـێـکرد. له‌ چه‌ند ویلایه‌تێـکیش له‌ ئاکامی هێرشبردنه‌ سه‌ر بنکه‌کانی ده‌نگدان پـرۆسه‌که‌ ته‌گه‌ره‌ی تێـکه‌وت، هێزه‌کانی ئاسایش وه‌باڵی ئه‌و په‌لامارانه‌ ده‌خه‌نه‌ ئه‌سـتۆی یاخیبووه‌ کۆمۆنیســته‌کانه‌وه‌.

په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مریکا سـتیڤ هێرمان له‌ حه‌یده‌ر ئابادی هیندسـتانه‌وه‌ ڕاپـۆرتی ناردووه‌ و هاوکارمان ئه‌حمه‌د بارزانی وه‌ریگێڕاوه‌ته‌ سه‌ر کوردی، ده‌توانن گوێبیسـتی بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته‌ چه‌پ، ماوه‌که‌ی 0:41 خوله‌که‌.

XS
SM
MD
LG