سه‌رۆکی ئێران مه‌حمود ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد ده‌ڵێت وڵاته‌که‌ی کۆمه‌ڵه پـێشـنیارێـکی نوێ ئاماده ده‌کات به مه‌به‌سـتی چاره‌سه‌رکردنی ئه‌و قه‌یرانه نێوده‌وڵه‌تیـیه‌ی له‌سه‌ر به‌رنامه ناوه‌کیـیه‌که‌ی که‌وتۆته‌وه.
ڕۆژی چوارشه‌ممه مه‌حمود ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد له ئوسـتانی کرمانی باشوری ئێرانه‌وه گوتی پـێشـنیارهکان به‌م زووانه ئاڕاسـته‌ی وڵاتانی خۆرئاوا ده‌کرێن. وه‌لێ هیچی له باره‌ی ئه‌و پـێشـنیارانهوه باس نه‌کرد، به‌ڵام گوتی ئه‌و پـێشـنیارانه ئاشتی و دادپه‌روه‌ری له جیهاندا مسـۆگه‌ر ده‌که‌ن و هه‌روه‌ها تیایدا ڕێز له مافی هه‌موو وڵاتێـک ده‌گیرێت.
شـایانی باسه هه‌فته‌ی ڕابردوو شه‌ش زلهێزه‌که‌ی جیهان، که ئه‌مریکاش یه‌کێـکیانه، داوایان له ئێران کرد جارێـکی دیکه به‌شـداری له وتووێـژه‌کانی سه‌ر به‌رنامه ناوه‌کیـیه‌که‌ی بکات. ڕۆژی دووشه‌ممه‌ش ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندنی ئێران له زاری گه‌وره وتووێـژکاری ناوه‌کی وڵاته‌که‌یانه‌وه بڵاویانکرده‌وه که‌وا تاران کراوه‌یه بۆ ئه‌نجامدانی وتووێـژ له‌و باره‌یه‌وه.
هه‌ر ڕۆژی چوارشه‌ممه ڕۆبه‌رت وودی گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا گوتی وڵاته‌که‌ی له‌و پـێشـنیاره نوێـیانه‌ی ئێران ده‌کۆڵێته‌وه.
سه‌باره‌ت به‌م پـێشـهاتانه ئێدوارد یه‌رانیان په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مریکا له قاهیره ڕاپـۆرتی ناردووه و هاوکارانمان فهخریـیه دۆسـکی و ئه‌حمه‌د بارزانی به کوردی ئاماده‌یان کردووه.