ڕۆژی سێشه‌ممه ڕێـکه‌وتی 14 ی چوار ڕێـکخراوی لێبوردنی جیهانی Amnesty International ڕاپـۆرتێـکی 54 لاپه‌ڕیی له‌سه‌ر ڕه‌وشی مافه‌کانی مرۆڤ له هه‌رێمی کوردسـتان بڵاوکردۆته‌وه.
ڕاپـۆرته‌که زۆر به ڕاشـکاوانه باس له ڕه‌فتاری هێزه‌کانی ئاسایشی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردسـتان ده‌کات و ده‌ڵێت خۆیان به که‌سـانێـک له سه‌روو یاسـاوه داده‌نێن و زیادڕه‌وی له ده‌سه‌ڵاتیاندا ده‌که‌ن.
له‌و باره‌یه‌وه هاوکارمان سـمکۆ عه‌زیز گفتوگۆی له‌گه‌ڵ نازم دڵبه‌ند وته‌بێژی وه‌زاره‌تی مافی مرۆڤ له حکومه‌تی هه‌رێمی کوردسـتان کردووه، ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 6:22 خوله‌كه.