هه‌ڤاڵ ڕه‌حمان به‌ڕێوه‌به‌ری گشـتی وه‌زاره‌تی کاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالکراوه‌کان له گفتوگۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان ئه‌حمه‌د بارزانی ده‌ڵێت دوو کۆسـپی سه‌ره‌کی له‌به‌ره‌م گه‌ڕانه‌وه‌ی ڕوفاتی ئه‌نفالکراوه‌کاندا هه‌یه، ئه‌ویش یه‌که‌م نا له‌باری بارودۆخی ئاسایشی له ناوه‌ڕاست و باشوری عێراق و دووه‌م یاسـایه‌کی وه‌زاره‌تی مافی مرۆڤی عێراق که ده‌ڵێت هه‌ڵـدانه‌وه‌ی گۆڕه به کۆمه‌ڵه‌کان ته‌نها له ده‌سه‌ڵاتی وه‌زاره‌تی مافی مرۆڤی حکومه‌تی عێراقدایه.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 7:08 خوله‌كه.