کاربه‌ده‌سـتێـکی دادگای ئێران ده‌ڵێت ڕۆژنامه‌وانێـکی ئه‌مریکی به ڕه‌چه‌ڵه‌ک ئێرانی ڕوکسـانا سـابیری له‌م هه‌فته‌یه له ئێران دادگایی ده‌کرێت به تاوانی جاسوسی‌کردن بۆ وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا.
وته‌بێژێـکی دادگا عه‌لی ڕه‌زا جه‌مشـیدی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه گوتی دادگایـیکردنه‌که له ڕۆژی دووشه‌ممه‌وه ده‌سـتی‌پـێـکردووه و بۆی هه‌یه نزیکه‌ی دوو هه‌فته‌ی پـێـبچێت.
وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا ئه‌و تاوانی جاسـوســیـیه‌ی کراوه‌ته سه‌ر سابیری له لایه‌ن ئێرانه‌وه ڕه‌تده‌کاته‌وه و به‌بێ بناغه‌ی له قه‌ڵه‌مداوه.
وته‌بێژێـکی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا ڕۆبه‌رت وود ئه‌و تاوانه‌ی ڕه‌تکرده‌وه و داوای ئازادکردنی ئه‌و ڕۆژنامه‌وانه ده‌کات.
ئه‌و ڕۆژنامه‌وانه 31 سـاڵه که بۆ چه‌ندین ڕۆژنامه‌ی ئێرانی کاری ده‌کرد له کۆتایی مانگی یه‌کدا ده‌سـتگیرکرا به تاوانی ئه‌وه‌ی مۆڵه‌تی کارکردنی وه‌کو ڕۆژنامه‌وان نه‌بووه، به‌ڵام له هه‌فته‌ی ڕابردوو کاربه‌ده‌سـتانی ئێرانی تاوانی جاسـوسـیـیان خسـته پاڵی و گوتیان سابیری ڕۆژنامه‌وانی وه‌کو په‌رده‌یه‌ک به‌کارهێناوه تا له پـشـتی ئه‌وه‌وه زانیاری بۆ موخابه‌راتی ئه‌مریکا بنێرێت.