نووسه‌ری به‌ناوبانگی کورد عه‌باسی جه‌لیلیان ناسـراو به " ئاکۆ" که ماوه‌یه‌ک له‌مه‌وپـێش له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی ڕژێمی ئێرانه‌وه له شـاری شـا ئاباد و یاخود ئیسلام ئابادی سه‌ر به ئوسـتانی کرماشـان ده‌سـتگیرکرابوو، وه پاش چه‌ندین مانگ ئازادکرابوو، له ڕۆژی یه‌کشه‌ممه به‌پـێی ڕێـکخراوه‌کانی مرۆڤ و ڕێـکخراوه‌ی مافی مرۆڤی کوردسـتان دادگای ئینقیلابی شـاری کرماشـان بڕیاری 15 مانگ زیندانی به‌سه‌ر نووسه‌ری ناوبراو ڕاگه‌یاندووه.
دادگای ئینقیلابی کرماشـان نووسه‌ری کورد به سـیخوڕی بۆ وڵاتی بێـگانه ده‌سـتنیشـان کردووه.
عه‌باسی جه‌لیلیان له درێژایی پـرسـین و لێـکۆڵینه‌وه‌کاندا نکۆڵی له‌و تاوانانه کردووه که خراونه‌ته پاڵی.
شـایانی ئاماژه پـێـکردنه عه‌باسی جه‌لیلیان " ئاکۆ" یه‌کێـک له نووسه‌ره به‌ناوبانگه‌کانی کوردسـتانه و خاوه‌نی چه‌ندین په‌رتووکه، وه‌کو فه‌رهه‌نگی باشور، ڕۆمانی ڕه‌نگـنامه و کۆمه‌ڵه‌ی زه‌رینه و سیمینه و هه‌روه‌ها چه‌ند وتاریشی له باره‌ی زمان و فه‌رهه‌نگ و تۆره‌وه به زمانه‌کانی کوردی و فارسی بڵاوکردۆته‌وه.