سه‌رۆکی فه‌له‌سـتینی مه‌حمود عه‌باس به سه‌ردانێـک گه‌یشـتۆته هه‌رێمی کوردی عێراقی.
له‌و باره‌یه‌وه ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندنی هه‌رێم ئاماژه به‌وه ده‌که‌ن به‌ڕێز مه‌حمود عه‌باس ئه‌مڕۆ به مه‌به‌سـتی وتووێـژکردنی له‌گه‌ڵ به‌ڕێز مه‌سـعود بارزانی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردسـتان گه‌یشـتۆته ئه‌و هه‌رێمه.
وا پـێشـبینی ده‌کرێت وتووێـژه‌کانی نێوان هه‌ردوو ڕابه‌ر سه‌نگ بخه‌نه سه‌ر ڕه‌وشی گوزه‌رانی په‌نابه‌رانی فه‌له‌سـتینی، ئه‌وانه‌ی له عێراق ده‌ژین. گرووپه‌کانی مافه‌کانی مرۆڤ مه‌زه‌نده ده‌که‌ن نزیکه‌ی 34 هه‌زار فه‌له‌سـتینی به‌ر له داگیرکردنی عێراق له سـاڵی 2003 دا له عێراق ژیاون، به‌ڵام توندوتیژی ئاینزایی له عێراق زۆربه‌ی ئه‌و فه‌له‌سـتینیـیانه‌ی ناچار کرد له‌و وڵاته هه‌ڵـبێن.
ئه‌وه‌ی شـایانی باسه له ده‌مێـکی پـێش‌وه‌ختی ئه‌م مانگه‌دا ڕابه‌ری فه‌له‌سـتینی مه‌حمود عه‌باس له به‌غدای پایته‌خت چاوی به لـێـپـرسـراوانی عێراقی فیدراڵ که‌وت.
هه‌ر له عێراق و له پـێشـهاته‌یه‌کی دیکه‌دا له‌شـکری ئه‌مریکایی هه‌واڵی کوشـتنی سه‌ربازێـکی له هێرشـێـک له نزیـک شـاری که‌ربه‌لا ڕاگه‌یاندووه.
سه‌باره‌ت به‌م سه‌ردانه‌ی مه‌حمود عه‌باس بۆ هه‌رێمی کوردسـتان په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مریکا عومه‌ر فه‌رهادی ڕاپـۆرتی ناردووه، ده‌توانن گوێـبیـستی بن له ڕێـگه‌ی كلـیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 4:27 خوله‌كه.