له میانه‌ی کۆبوونه‌وه‌که‌ی سه‌رۆک ئۆباما و سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردسـتان مه‌سعود بارزانی له به‌غدای پایته‌ختی عێراقدا سه‌رۆک ئۆباما ئاماژه‌ی به‌وه کردبوو که له‌و گرفتانه‌ی ڕووبه‌ڕووی گه‌لی کورد ده‌بنه‌وه له عێراقدا تێـده‌گات.
دکتۆر فوئاد حسێن سه‌رۆکی دیوانی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمی کوردسـتان له گفتوگۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان به‌ڵێن سـاڵح له‌و باره‌یه‌وه ده‌ڵێت سه‌رۆکی ئه‌مریکا به وردی ئاگاداره له کێشـه‌کانی نێوان هه‌رێمی کوردسـتان و حکومه‌تی ناوه‌ندی عێراق، وه ده‌زانێت چه‌ندها جار دانیشتن کراوه و ئه‌نجامی نه‌بووه، بۆیه ئه‌مریکا له‌مه‌ودوا زۆر به کرده‌وه و به هێزه‌وه دێته پـێشـه‌وه بۆ چاره‌سه‌رکردنی ئه‌و کێشـانه.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 6:30 خوله‌كه.