له‌م ماوه‌یه‌ی ڕابردوودا به‌رنووسی یه‌که‌می یاسـای نوێی ده‌سـته‌ی ده‌سـتپاکی له په‌رله‌مانی عێراقدا تاوتوێ کرا.
له‌و باره‌یه‌وه ئازاد چالاک ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له گفتوگۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان به‌ڵـێن سـاڵح ده‌ڵێت ئه‌و یاسایه بریتیـیه له شـیکردنه‌وه‌یه‌ک بۆ مه‌سه‌له‌ی گه‌نده‌ڵی له عێراق و باسی هه‌موو جۆره گه‌نده‌ڵـیـیه‌کان ده‌کات له ڕووی یاسایی و پـێـناسه‌کردنه‌وه، وه‌کو به‌رتیل، پاره خواردن، به‌کارهێنانی ده‌سه‌ڵات بۆ مه‌به‌سـتی تایبه‌ت و گه‌نده‌ڵی ئیداری و دارایی به هه‌موو شـێوه‌کانی، هه‌روه‌ها سـزاکانیش تیادا دیارده‌کرێت.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 18 خوله‌كه.