Accessibility links

سه‌ربازێـکی دیکه‌ی ئه‌مریکا له‌ عێراق ده‌کوژرێت


له‌شـکری ئه‌مریکا ده‌ڵێت له‌ ئاکامی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێـک له‌ پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین سه‌ربازێـکیان کوژراوه‌.

له‌ ڕاگه‌یاندنێـکدا له‌شـکر گوتی به‌هۆی سه‌ختی برینه‌کانی سه‌ربازه‌که‌ ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌ گیانی له‌ده‌سـتدا. ناوی سه‌ربازه‌که‌ ئاشـکرا ناکرێت تا ئه‌و ده‌مه‌ی که‌سـوکاری لێ ئاگادار ده‌که‌نه‌وه‌.

دوێنێ شه‌ممه‌ش پـۆلیسی عێراق ڕایگه‌یاند 9 که‌س کوژراون و نزیکه‌ی 30 ی دیکه‌ش برینداربوون له‌ ئه‌نجامی هێرشـێـکی خۆکوژیدا له‌ نێو چه‌کدارانی سـووننه‌ی هاوپه‌یمانی ئه‌مریکا له‌ باشـوری شـاری به‌غدا.

کاربه‌ده‌سـتان ده‌ڵێن خۆکوژه‌که‌ خۆی‌ له‌ نێو نزیکه‌ی 200 چه‌کداری سـووننه‌دا ته‌قانده‌وه‌ که‌ له‌ به‌رده‌م ناوه‌ندێـکی له‌شـکریدا ڕیزیان بۆ وه‌رگرتنی موچه‌کانیان به‌سـتبوو.

شـایانی باسه‌ ئه‌م چه‌کداره‌ سـووننانه‌ی‌ به‌ ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نه‌کانی سه‌حوه‌ ناسراون بریتین له‌و یاخیبووانه‌ی که‌ له‌ ئه‌لقاعیده‌ و کۆمه‌ڵه‌کانی دیکه‌ی هه‌ڵـگه‌ڕاونه‌ته‌وه‌ و هاوکاریـیان بووه‌ مایه‌ی که‌مکردنه‌وه‌ی ئاسـتی توندوتیژی له‌ عێراق له‌ ماوه‌ی سـاڵی ڕابردوودا.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG