ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ی ڕێـکه‌وتی 1 ی ئه‌م مانگه خاتوو سـۆزان شه‌هاب ئه‌ندامی په‌رله‌مای هه‌رێمی کوردسـتان له میانه‌ی سه‌ردانه‌که‌یدا بۆ واشـنتنی پایته‌ختی ئه‌مریکا سه‌ردانی ڕادیۆی ده‌نگی ئه‌مریکاشی کرد. هاوکارمان شـایان پاشـا چاوپـێـکه‌وتنێـکی له‌گه‌ڵدا سـازدا.
خاتوو سـۆزان ده‌ڵێت من وه‌کو ژنێـک پـێم باشه هه‌ڵـبژاردنه‌کانی داهاتووی په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردسـتان به شـێوازی لیسـتی داخراو سـازبکرێت، چونکه ئه‌و پـێـگه‌یه‌ی ئه‌مڕۆ ژن له هه‌رێمی کوردسـتاندا هه‌یه‌تی و به ده‌سـتی هێناوه ده‌که‌وێته ژێر مه‌ترسـیـیه‌کی زۆر گه‌وره‌وه ئه‌گه‌ر به لیسـتی کراوه ئه‌نجام بدرێت، به‌ڵام خۆشبه‌ختانه ده‌نگ بۆ لیسـتی داخراو له په‌رله‌ماندا درا، وه ده‌بێت ڕێز له‌و ده‌نگدانه‌ش بگیرێت.
ده‌توانن ته‌واوی چاوپـێـکه‌وتنه‌که ببینن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ڤیدیۆیی‌یه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 6:52 خوله‌كه.