ڕۆژی یه‌کشه‌ممه له شـاری موسـڵ پـرۆسه‌ی دابه‌شـکردنی پـۆسـته ئیداریـیه‌کانی پارێزگا و ئه‌نجومه‌نی نوێی پارێزگای موسـڵ به‌ڕێوه‌چووه و ئه‌نجامه‌کان به‌و شـێوه‌یه که‌وته‌وه:
جه‌بر محه‌مه‌د عه‌بدوڵڵا، ئه‌ندامی لیسـتی حه‌دبا به سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌ن.
دڵـدار زێباری، ئه‌ندامی لیستی حه‌دبا به جێـگری سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌ن.
ئه‌سیل ئه‌لنوجه‌یفی، ئه‌ندامی لیستی حه‌دبا به پارێزگاری موسـڵ.
فه‌یسه‌ل حه‌مید عجێل ئه‌لیاوه‌ر، ئه‌ندامی لیستی حه‌دبا به جێـگری یه‌که‌م پارێزگار.
حه‌سه‌ن مه‌حمود عه‌لی، سه‌ر به لیستی حه‌دبا به جێـگری دووه‌م پارێزگار.
به‌مه‌ش لیسـتی برایه‌تی نه‌ینه‌وا که لایه‌نه کوردیـیه‌کان پشـتیوانی لێـده‌که‌ن و خاوه‌نی 12 کورسـیـیه له ئه‌نجومه‌نی نوێ‌دا هیچ پـۆسـتێـکی به‌رنه‌که‌وتووه، ئه‌مه‌ش بووه‌ته مایه‌ی ناڕه‌زایی کوردی خه‌ڵـکی ئه‌و شـاره و له چه‌ندین ناوچه‌ی سه‌ر به‌و پارێزگایه خۆپیشتاندانی ناڕه‌زایی کراوه.
په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مریکا ئه‌میر گۆران سێ ڕاپـۆرتی له‌و باره‌یه‌وه ناردووه، ده‌توانن گوێبیسـتیان بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ.