ڕۆژی سێشه‌ممه‌ی ڕێـکه‌وتی 7 ی ئه‌م مانگه کێن مه‌کـکاڵیه‌ن Ken McCallion که سه‌رۆکی ده‌زگایه‌کی پارێزه‌رانه له نیویۆرک به ناوی کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌ی کورد له باکوری ئه‌مریکا (KNC) شـکایه‌تـنامه‌یه‌کی له دژی 3 کۆمپانیای ئه‌مریکایی له دادگای فیدراڵی ویلایه‌تی میریلاند تۆمارکرد له‌سه‌ر فرۆشـتنی که‌ره‌سـته‌ی دروسـتکردنی چه‌کی کیمیاوی به عێراق و هه‌روه‌ها پـێشـکه‌شـکردنی زانیاری ته‌کنه‌لۆژی له‌و بواره‌دا.
هاوکارمان حه‌یده‌ر که‌ریم له‌و باره‌یه‌وه گفتوگۆی له‌گه‌ڵ دکتۆر کرمانج گوندی سه‌رۆکی کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی کورد کردووه، ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 8 خوله‌كه.