حکومه‌تی تایلاند کۆبوونه‌وه‌ی ڕێبه‌رانی کۆمه‌ڵه‌ی وڵاتانی باشوری ڕۆژهه‌ڵاتی ئاسـیای له هاوینه‌هه‌واری باتایا هه‌ڵـوه‌شـانده‌وه، پاش ئه‌وه‌ی خۆپـیشـانده‌رانی دژ به حکومه‌ت گه‌یشتنه هۆتیلی شوێنی کۆبوونه‌وه‌کان.
کاربه‌ده‌سـتانی تایلاند ده‌ڵێن ڕێبه‌رانی وڵاتانی به‌شـداربوو له شـوێنی کۆبوونه‌وه‌کانه‌وه به هه‌لیـکۆپـته‌ر گواسـتراونه‌ته‌وه.
حکومه‌تی تایلاندی باری نائاسایی له ناوچه‌که‌دا ڕاگه‌یاند، به‌ڵام پاش گواستـنه‌وه‌ی ڕێبه‌ره‌کان سه‌رۆک وه‌زیری تایلاند Abhisit Vejjajiva کۆتایی به باری نائاسایی‌یه‌که هێنا.
ئه‌م کۆبوونه‌وه‌یه ڕێبه‌رانی 10 وڵاتی باشوری ڕۆژهه‌ڵاتی ئاسـیای له خۆ ده‌گرت، له‌وانه چین، ژاپـۆن، کۆریای باشور و هه‌روه‌ها ئوسـترالیا و نیوزیلاند و هیندسـتان. وه‌لێ ڕۆژی شه‌ممه کتوپـڕ کۆبوونه‌وه‌که هه‌ڵوه‌شـایه‌وه پاش ئه‌وه‌ی خۆپـیشـانده‌ران توانیان هێـڵه‌کانی هێزه‌کانی ئاسایش بـبه‌زێنن و ده‌رگا و په‌نجه‌ره‌ی شـوێنی کۆبوونه‌وه‌کان بشـکێنن.
شـایانی باسه به سه‌دان هه‌زار خۆپـیشـانده‌ر که کراسی ڕه‌نگ سووریا‌ن له‌به‌رکردووه داوای ده‌سـت له‌کارکێشـانه‌وه‌ی سه‌رۆک وه‌زیری وڵاته‌که‌یان و گه‌ڕانه‌وه‌ی تاکسین شینه‌واترا سه‌رۆک وه‌زیری پـێشـوو ده‌که‌ن و ده‌ڵێن ئه‌م حکومه‌ته‌ی ئێسـتا یاسـایی نیـیه، بۆیه ده‌بێت هه‌ڵـبژاردنێـکی نوێ له وڵاته‌که‌دا سـازبکرێت.
سـکرتێری گشـتی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بان کی موون که بڕیار بوو به‌شـداری له کۆبوونه‌وه‌کاندا بکات، له ڕاگه‌یاندنێـکدا مه‌خابنی خۆی له‌سه‌ر دواخسـتنی کۆبووه‌کان ده‌ربڕی و گوتیشی ئه‌و هیواداره له ڕێی وتووێـژه‌وه ڕه‌وشه‌که ئاسـایی بکرێته‌وه.