Accessibility links

ئێران ده‌ستبه‌کاربوونی یه‌که‌م ده‌زگای زۆر باشی به‌رهه‌مهێنانی سـووته‌مه‌نی ناوه‌کی خۆی ڕاده‌گه‌یه‌نێت


سه‌رۆکی ئێران مه‌حمود ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد ڕایگه‌یاند وڵاته‌که‌ی دوو جۆری نوێی له‌ ئامێری سه‌نته‌رفیوجی پـیتاندنی یۆرانیۆمی تاقی‌کردۆته‌وه‌.

ئه‌مڕۆ پـێـنجشه‌ممه‌ له‌ وتارێـکی په‌خشی ته‌له‌فیزۆنیدا له‌ ئه‌سـفه‌هانه‌وه‌ به‌ڕێز ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد ڕایگه‌یاند ئه‌و ئامێره‌ نوێـیانه‌ قه‌باره‌یه‌کی گه‌وره‌تریان هه‌یه‌ له‌وانه‌ی ئێستا له‌ کاردان.

که‌مێـک پاش کردنه‌وه‌ی یه‌که‌م ویزگه‌ی وزه‌ی ناوه‌کی ئێران که‌ پـرۆسه‌یه‌کی جودای ناوه‌کیـیه‌، سه‌رۆکی ئێران ئه‌مانه‌ی ڕاگه‌یاند.

هاوکات ئه‌مڕۆ سه‌رۆکی بواری ناوه‌کی ئێران غولام‌ڕزا ئاغازاده‌ ڕایگه‌یاند که‌ وڵاته‌که‌ی نزیکه‌ی 7 هه‌زار ئامێری سه‌نته‌رفیوجیان له‌ ویزگه‌ی پـیتاندنی یۆرانیۆمی ناتانز دامه‌زراندووه‌ و به‌ ڕاده‌ی هه‌زار ئامێری زیاتر له‌و ژماره‌یه‌ی پـێشـووتر ڕاگه‌یه‌ندرابوو.

له‌ لای خۆیه‌وه‌ وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌ یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا گوتی واشنتن هه‌ر نیگه‌رانه‌ سه‌باره‌ت به‌ به‌رنامه‌ی ناوه‌کی ئێران هه‌روه‌ها گوتیشی له‌ ڕابردوودا گومان هه‌بووه‌ سه‌باره‌ت به‌ ژماره‌ی سه‌نته‌رفیوجه‌کانی ئێران.

شـایانی باسه‌ وڵاتانی ڕۆژئاوا مه‌ترسی ئه‌وه‌یان هه‌یه‌ که‌ به‌رنامه‌ی ناوه‌کی ئێران بۆ ئامانجی دروسـتکردنی چه‌کی ناوه‌کی بێت، هه‌روه‌ها ئاژانسی وزه‌ی ناوه‌کی نێونه‌ته‌وه‌یی نه‌یتوانیوه‌ تا ئێسـتا ئه‌و کێشه‌یه‌ یه‌کلا بکاته‌وه‌.

به‌ڕێز ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد به‌رده‌وام گوتوویه‌تی که‌ ئێران خواسـتی به‌ده‌سـتهێنانی چه‌کی ناوه‌کی نیـیه‌.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG