ده‌یه‌ها هه‌زار له پـشـتیوانکه‌رانی مه‌لایه‌کی شیعه‌ی دژ به ئه‌مه‌ریکا له شه‌شه‌مین سـاڵیادی ده‌سـتبه‌سه‌راگرتنی پایته‌ختی عێراق له‌سه‌ر ده‌ستی هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا خۆپـیشـاندانیان کرد.
پـشـتیوانکه‌رانی موقته‌دا ئه‌لسه‌دری مه‌لای ڕادیکاڵی شـیعه‌کان له ئه‌مڕۆ پـێـنجشه‌ممه له گۆڕه‌پانی فردۆس کۆبوونه‌وه، ئه‌و جێگه‌یه‌ی په‌یکه‌ری سه‌دام حسێن له 9 ی چواری سـاڵی 2003 دا خرایه خواره‌وه.
یاریده‌ده‌رێـکی مه‌لاکه تێبینی‌یه‌کانی ئه‌لسه‌دری بۆ خه‌ڵـکه‌که خوێنده‌وه، وا باوه‌ڕ ده‌کرێت ئه‌لسه‌در له ئێران بژی که بڵاوبوونه‌وه‌ی هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا به تاوانێـک دژ به هه‌موو عێراقیـیه‌کان ناوزه‌دی کردووه.
جێی وتنه خۆپـیشـاندانه‌کان به پـێچه‌وانه‌ی ئه‌و دڵـخۆشـیـیه‌یه که شه‌ش سـاڵ له‌مه‌وبه‌ر که‌وته‌وه کاتێـک عێراقیـیه‌کان پـێخۆشـحاڵ بوون له خسـتنه خواره‌وه‌ی په‌یکه‌ره‌که له لایه‌ن مارینه‌کانی ئه‌مه‌ریکاوه.
جێی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه بڕیاره هێزه‌کانی له‌شـکری ئه‌مه‌ریکا له سـاڵی 2011 دا ئه‌و وڵاته به‌جێبهێڵن.
هه‌ر به بۆنه‌ی تێپه‌ڕبوونی شه‌شه سـاڵ به‌سه‌ر ڕووخاندنی ڕژێمی سه‌دام حسێن ژماره‌یه‌ک له په‌یامنێرانی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ڕاپـۆرتیان ناردووه، ده‌توانن گوێبیسـتیان بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ.