Accessibility links

که‌شتیـیه‌ک که‌ ئاڵای ئه‌مریکای به‌رزکردۆته‌وه‌ له‌ نزیک که‌ناره‌کانی سۆماڵ هه‌وڵی ڕفاندنی ده‌درێت


به‌رپـرسـان له‌ وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریکا ده‌ڵێن ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ده‌سته‌ی که‌شـتیـیه‌کی بارهه‌ڵـگر که‌ ئاڵای ئه‌مریکای به‌رزکردۆته‌وه‌ توانیـیان کۆنتڕۆڵی که‌شـتیـیه‌که‌یان بگرنه‌وه‌ ده‌ست پاش ئه‌وه‌ی له‌ لایه‌ن چه‌ته‌کانی نزیـک که‌ناره‌کانی سـۆماڵه‌وه‌ هه‌وڵی ڕفاندنی درا.

کاربه‌ده‌سـتان ده‌ڵێن یه‌ک له‌ چه‌ته‌کان له‌ لایه‌ن ده‌سته‌ی که‌شـتیـیه‌که‌وه‌ ده‌سـتگیرکراوه‌ و سـیانی دیکه‌شـیان خۆیان هه‌ڵـداوه‌ته‌ ناو ئاوی ده‌ریاوه‌.

شـایانی باسه‌ که‌شـتیـیه‌که‌ ناوی 'Maersk Alabama' یه‌ و کۆمپانیایه‌کی دانیمارکی خاوه‌نێتی و ده‌توانێت بارێـکی 17 هه‌زار ته‌نی بگوێزێته‌وه‌ و تاقمه‌که‌ی له‌ 20 که‌سی ئه‌مریکایی پـێـکهاتووه‌.

په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مریکا ئه‌لیشـا ڕوو له‌ نایرۆبـیـیه‌وه‌ ڕاپـۆرتێـکی له‌و باره‌یه‌وه‌ ناردووه‌ و هاوکارانمان فه‌خریـیه‌ دۆسـکی و ئه‌حمه‌د بارزانی وه‌ریانگێڕاوه‌ته‌ سه‌ر زمانی کوردی، ده‌توانن گوێبیسـتی بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته‌ چه‌پ، ماوه‌که‌ی 1:14 خوله‌که‌.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG