Accessibility links

ته‌قینه‌وه‌یه‌ک له‌ نزیک مه‌زارێـکی شیعه‌ له‌ به‌غدا 7 که‌س ده‌کوژێت


پـۆلیسی عێراق ده‌ڵێت له‌ ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێـک له‌ نزیـک مه‌زارێـکی زۆر پـیرۆزی شیعه‌دا له‌ به‌غدا 7 که‌س کوژراون و 23 که‌سی دیکه‌ش برینداربوون.

ته‌قینه‌وه‌که‌ ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ له‌ نزیـک مه‌زاری ئیمام موسـا ئه‌لکازم له‌ گه‌ڕه‌کی کازمیـیه‌ ڕوویدا.

ڕۆژی پـێشـتریش ئۆتۆمبیلێـکی بۆمبڕێژکراو هه‌ر له‌ هه‌مان ناوچه‌دا ته‌قیـیه‌وه‌ و بووه‌ مایه‌ی کوژرانی به‌ لایه‌نی که‌م 8 که‌س.

حکومه‌تی عێراق وه‌باڵی ئه‌م زنجیره‌ هێرشـانه‌ی ئه‌م دوایی‌یه‌ که‌ زۆربه‌یان کراونه‌ته‌ سه‌ر ناوچه‌ شیعه‌کان ده‌خاته‌ ئه‌سـتۆی ئه‌لقاعیده‌ و لایه‌نگرانی سه‌رۆکی پـێشـووی عێراق سه‌دام حسێن.

له‌ لایه‌کی دیکه‌وه‌ هه‌ر ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ پـۆلیسی عێراق فه‌رمانی قه‌ده‌غه‌کردنی هاتوچۆی له‌ شـارۆچکه‌ی فه‌لـلوجه‌ داوه‌، ئه‌ویش به‌ مه‌به‌ستی گه‌ڕان به‌ دوای ئه‌ندامانی کۆمه‌ڵێـکدا که‌ وه‌ک ده‌ڵێن به‌رپـرسـیارن له‌ ته‌قینه‌وه‌کانی ئه‌م دوایی‌یه‌.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG