سه‌رۆکی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا باراک ئۆباما پاش یه‌که‌مین سه‌ردانی بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات له‌و کاته‌ی له مانگی یه‌ک پـۆسـته‌که‌ی وه‌رگرتووه گه‌ڕایه‌وه وڵاته یه‌کگرتووه‌کان.
ئۆباما له ڕۆژی سێشه‌ممه سه‌ردانێـکی ڕانه‌گه‌یه‌ندراوی بۆ عێراق کرد و سه‌ردانی که‌مپی ڤیکتری کرد که بنکه‌یه‌کی له‌شـکری وڵاته یه‌کگرتووه‌کانه له ده‌ره‌وه‌ی به‌غدا.
ئه‌و سـوپاس و پـشـتیوانی خۆی ده‌ربڕی بۆ که‌سـایه‌تیـیه له‌شـکریـیه‌کان، وه پـێـیانی گوت سـاڵ و نیوی ئاینده زۆر گرنگ و مه‌ترسیداره ده‌بێت بۆ کرداره له‌شـکریـیه‌کانی وڵاته یه‌کگرتووه‌کان له عێراق.
ئه‌و وتی کاتی ئه‌وه هاتووه عێراقیـیه‌کان به‌رپـرسی وڵاته‌که‌یان له ئه‌سـتۆ بگرن. سه‌رۆک ئۆباما له‌گه‌ڵ ژه‌نه‌ڕاڵ ڕه‌ی ئۆدێرنۆ و سه‌رۆک وه‌زیر مالیکی و سه‌رۆکی عێراق جه‌لال تاڵه‌بانی کۆبۆوه.