کاربه‌ده‌سـتانی ئیتالیا ده‌ڵێن ژماره‌ی قوربانیـیانی بومه‌له‌رزه‌که‌ی ڕۆژی دووشه‌ممه گه‌یشـته 260 کوژراو، هاوکات هه‌ژاندنه به‌هێزه‌کانی دیکه‌ی دوای بومه‌له‌رزه‌که خه‌ڵـکی ترسـاندووه و وای لێـکردوون په‌نا بۆ ئه‌و خێوه‌تانه به‌رن که بۆ قوربانیـیانی بومه‌له‌رزه‌که هه‌ڵـدراون.
کارمه‌ندانی فریاگوزاری له شـاری L'Aquila به هاوکاری خه‌ڵـکی له نێو داروپه‌ردوی شوێنه داڕماوه‌کاندا به دوای قوربانیـیه‌کاندا ده‌گه‌ڕێن. سه‌رۆک وه‌زیری ئیتالیا سلڤیۆ برلسـکۆنی ده‌ڵێت هه‌وڵه‌کانی فریاگوزاری بۆ چه‌ند ڕۆژی دیکه‌ش به‌رده‌وام ده‌بن.
له لایه‌کی دیکه‌وه پاپا بێنێدێکت ده‌ڵێت ئه‌و به زووترین کات سه‌ردانی شوێنی بومه‌له‌رزه‌که ده‌کات.
ژماره‌یه‌کی زۆری خه‌ڵـکی ناوچه‌ی Abruzzo که بومه‌له‌رزه‌که لێی داوه بۆ شه‌وی دووه‌م و له سه‌قایه‌کی سارددا له ژێر خێوه‌ت و ناو ئۆتۆمبیله‌کانیاندا کاته‌که‌یان به‌سه‌ر بردووه.
نزیکه‌ی 20 که‌مپی خێوه‌ت له‌و ناوچه شـاخاویـیه‌دا هه‌ڵـدراون به مه‌به‌ستی دابینکردنی جێگا بۆ زیاتر له 14 هه‌زار که‌س. هه‌روه‌ها که‌لوپه‌لی چێشـت لێنانیشـیان بۆ دابین کردوون. هه‌ندێ هۆتێل به خۆڕایی جێـگای تیمه‌کانی فریاگوزاری و خه‌ڵـکانی بێ ماڵ و حاڵیان کردووه.