سه‌باره‌ت به تێپه‌ڕبوونی شه‌ش سـاڵ به‌سه‌ر ئازادکردنی عێراق له ڕژێمی سه‌دام حسێن هاوکارمان حه‌یده‌ر که‌ریم گفتوگۆی له‌گه‌ڵ دکتۆر نه‌جمه‌دین که‌ریم سه‌رۆکی ئنسـتتیوتی کوردی له واشـنتن کردووه.
دکتۆر نه‌جمه‌دین که‌ریم ده‌ڵێت ئه‌و ده‌ستکه‌وتانه‌ی به‌ده‌ست که‌وتوون سه‌قامگیر نین به هیچ شـێوه‌یه‌ک و نزیکیش نین له‌وه‌ی که سه‌قامگیربن. ده‌شڵێت ئه‌گه‌ر ئێمه ته‌ماشای باری ئاسایش له عێراقدا بکه‌ین به شـێوه‌یه‌کی گشـتی، ئه‌وه‌تا هه‌ر له‌م ڕۆژانه‌ی دوایـیدا له زۆر شـوێنی به‌غدا ته‌قینه‌وه بووه و خه‌ڵـکێـکی زۆر کوژراون و برینداربوون، ئه‌مه‌ش نیشـانه‌ی ئه‌وه‌یه ئه‌و که‌سـانه‌ی له‌وه‌وپـێش له کاری تێرۆریزمدا چالاک بوون وازیان له کاره‌کانیان نه‌هێناوه.
پاشـان دکتۆر نه‌جمه‌دین باس له باری سـیاسی ده‌کات و ده‌ڵێت په‌یوه‌ندی نێوان هێزه سـیاسیـیهکانیش له ماوه‌ی ئه‌م دوو سێ مانگه‌ی دوایـیدا پـێـده‌چێت به‌ره‌و خراپـتر ڕۆیشـتبێت، ته‌نانه‌ت له نێو لایه‌نه شیعهکانیشـدا، سـووننه‌کان ئه‌وه‌تا تا ئێسـتا نه‌یانتوانیوه له‌سه‌ر کهسهێـک بۆ سه‌رۆکایه‌تی په‌رله‌مان ڕێـبکه‌ون، کێشه‌کانیش له نێوان کوردسـتان و حکومه‌تی به‌غدا هه‌ر وه‌کو خۆیان ماونه‌ته‌وه.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 7:17 خوله‌كه.