Accessibility links

له‌ ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمبیلێـکی بۆمبڕێژکراو له‌ به‌غدا 8 که‌س ده‌کوژرێن


پـۆلیسی عێراقی ده‌ڵێت به‌ هۆی ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمبیلێـکی بۆمبڕێژکراو له‌ گه‌ڕه‌کێـکی شیعه‌ی به‌غدا 8 که‌س کوژراون و به‌ لایه‌نی که‌م 14 که‌سی دیکه‌ش برینداربوون.

پـۆلیس ده‌ڵێت هێرشه‌که‌ ڕۆژی سێشه‌ممه‌ کرایه‌ سه‌ر مزگه‌وتێـک له‌ گه‌ڕه‌کی کازمیـیه‌ی به‌غدا.

شـایانی باسه‌ به‌ هۆی زنجیره‌یه‌ک ته‌قینه‌وه‌ی تر له‌ ڕۆژی دووشممه‌ له‌ سه‌رانسه‌ری زۆربه‌ی ناوچه‌ شیعه‌ نشـینه‌کانی به‌غدا به‌ لایه‌نی که‌مه‌وه‌ 34 که‌س کوژران و زیاتر له‌ 100 که‌سی تریش برینداربوون.

ئه‌و هێرشـانه‌ش به‌ مه‌به‌سـتی زیادکردنی گرژیـیه‌ له‌ نێوان حکومه‌تی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی شیعه‌ و گرووپی سـووننه‌ی په‌رله‌مان.

سه‌ره‌ڕای ئه‌م نائارامیـیه‌ی ئه‌م دوایی‌یانه‌ هێشـتاش ڕێژه‌ی توندوتیژی له‌ عێراق له‌ ئه‌مسـاڵدا که‌متربۆته‌وه‌. وڵاته‌ یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا پـلانی هه‌یه‌ تا کۆتایی سـاڵی 2011 ته‌واوی هێزه‌کانی له‌ عێراق بکشێنێته‌وه‌.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG