سه‌رۆکی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا باراک ئۆباما به کۆبوونه‌وه‌یه‌ک له‌گه‌ڵ خوێندکارانی زانکۆ کۆتایی به گه‌شـته دوو ڕۆژیـیه‌که‌ی بۆ تورکیا هێنا. له‌و کۆبوونه‌وه‌یه‌دا ئه‌و په‌یمانی دا که لاپه‌ڕه‌یه‌کی نوێ هه‌ڵـبداته‌وه له په‌یوه‌ندیـیه‌کانی نێوان ئه‌مریکا و موسـڵمانان و ته‌واوی جیهاندا.
به‌ڕێز ئۆباما داوای تێـگه‌یشـتنی زیاتری کرد له نێوان وڵاته‌کاندا، ئه‌و په‌یمانه‌شی دووپات‌کرده‌وه که په‌یوه‌ندی نێوان وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا و جیهانی ئیسلامی باشـتربکات، وه گوتی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکاش وه‌کو هه‌موو وڵاتانی تر هه‌ڵه‌ی کردووه و کاتی ده‌وێت تا جیهان بـبینن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌مریکا چه‌ند به ڕێـگایه‌کی جیاوازتر له سه‌رۆکی پـێشـووتر جۆرج ده‌بلیو بوشـدا ده‌ڕوات.
له دوا ڕۆژی گه‌شته‌که‌یدا بۆ تورکیا به‌ڕێز ئۆباما کۆبوونه‌وه‌یه‌کی له‌گه‌ڵ ڕێبه‌رانی موسـڵمانان و کریسـتیان و جوله‌که‌ی وڵاته‌که‌دا سـازدا. پاشـان سه‌ردانی شـوێنه‌واری مێژوویی مۆزه‌خانه‌ی حاجی سـۆفی و مزگه‌وتی شین کرد له تورکیا.
سه‌رۆکی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا باراک ئۆباما ڕۆژی دووشه‌ممه‌ش له په‌رله‌مانی تورکیا وتارێـکی پـێشـکه‌ش کرد و تیایدا باسی له درێژکردنه‌وه‌ی ده‌سـتی دۆسـتایه‌تی بۆ جیهانی ئیسلامی کرد. به‌ڕێز ئۆباما گوتی ئه‌و خوازیاره په‌یوه‌ندیـیه‌کی باشـتری له‌گه‌ڵ جیهانی ئیسـلامیدا به گشـتی و له‌گه‌ڵ تورکیا به تایبه‌تی هه‌بێت، وه هه‌روه‌ها له وتاره‌که‌یدا هه‌وڵی چاکـکردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیـیه‌کانی نێوان واشـنتن و ئه‌نقه‌ره‌ی دا که به‌هۆی شه‌ڕی عێراقه‌وه زیانی پـێـگه‌یشـتبوو.