Accessibility links

سه‌رۆک ئۆباما وتارێـک پـێشـکه‌شی په‌رله‌مانی تورکیا ده‌کات

  • به‌شی ئه‌مریکا

سه‌رۆکی وڵاته‌ یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا باراک ئۆباما ڕۆژی دووشه‌ممه‌ له‌ په‌رله‌مانی تورکیا وتارێـکی پـێشکه‌ش کرد و تیایدا باسی له‌ درێژکردنی ده‌سـتی دۆسـتایه‌تی بۆ جیهانی ئیسـلامی کرد.

به‌ڕێز ئۆباما گوتی ئه‌و خوازیاری په‌یوه‌ندیـیه‌کی باشتره‌‌ له‌گه‌ڵ جیهانی ئیسلامیدا به‌ گشـتی و له‌گه‌ڵ تورکیا به‌ تایبه‌تی. هه‌روه‌ها له‌ وتاره‌که‌یدا هه‌وڵی چاکـکردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیـیه‌کانی نێوان واشنتن و ئه‌نقه‌ره‌ی دا که‌ به‌ هۆی شه‌ڕی عێراقه‌وه‌ زیانیان پـێـگه‌یشتووه‌.

هاوکارانمان ئه‌حمه‌د بارزانی و جانی دیلان چه‌ند بڕگه‌یه‌کی وتاره‌که‌یان وه‌رگێڕاوه‌ته‌ سه‌ر زمانی کوردی، هه‌روه‌ها پاوڵا وڵفسن په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مریکا له‌ ئه‌نقه‌ره‌وه‌ ڕاپـۆرتێـکی هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه‌ ناردووه‌ و هاوکارمان به‌ڵـێن سـاڵح به‌ کوردی ئاماده‌ی کردووه‌.

XS
SM
MD
LG