سه‌رۆکی ئه‌مریکا باراک ئۆباما له‌پـێناو بزواندنی گه‌شه‌ی کار و چاکسـازی له ڕێنمایی‌یه‌کانی دارایی و هه‌روه‌ها چاکردنی ڕه‌وشی ئابووری بانگه‌شه‌ی هاوئاهه‌نگی و یه‌کێتی جیهانی ده‌کات.
له وتاری ڕادیۆیی ئه‌مڕۆیدا که له نێو فڕۆکه‌ی سه‌رۆکی ئه‌مریکا تۆماری کردبوو باراک ئۆباما تیایدا ئاماژه‌ی به کۆبوونه‌وه‌کانی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی داوه، ئه‌و کۆبوونه‌وانه‌ی که له میانه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا له‌گه‌ڵ ڕابه‌ری چینی هو ژینتا‌و و هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ دمیتری مێدڤێدیڤ سه‌رۆکی ڕووسیا و له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانی ناتۆ سـازی‌دابوون.
له وته‌که‌یدا به‌ڕێز ئۆباما ده‌ڵێت دوای دوو ڕۆژ له دانووسـتاندن ڕابه‌رانی وڵاتانی گرووپی ناسـراو به 20 له‌سه‌ر ڕێـگه‌کانی وه‌گڕخسـتنه‌وه‌ی قه‌رزدانی بانکه‌کان و هه‌روه‌ها له‌سه‌ر توندکردنی یاسا و ڕێنمایی‌یه‌کانی سـیسـتمی دراوی ڕێـکه‌وتوون.
له وته‌که‌یدا باراک ئۆبامای سه‌رۆکی ئه‌مریکا ئاماژه‌شی به‌وه کرد که ئه‌و له‌مه‌ڕ داڕشـتنی سـتراتیژێـکی نوێ و هه‌روه‌ها وتووێـژی ئابووری له‌گه‌ڵ هو ژینتاوی سه‌رۆکی چیندا ڕێـکه‌وتووه. وتیشی خۆی و سه‌رۆکی ڕووسی وتووێـژیان له‌سه‌ر په‌یمانـنامه‌یه‌کی نوێ بۆ که‌مکردنه‌وه‌ی جبه‌خانه‌ی ناوه‌کی کردووه.