Accessibility links

بانۆراما: کێشه‌ی کورد له‌ تورکیا


بابه‌تی هه‌ره‌ گه‌رمی له‌ ئه‌مڕۆدا گفتوگۆی له‌سه‌ر ده‌کرێت و تاوتوێ ده‌کرێت کێشـه‌ی کوردی تورکیا و چۆنێتی چاره‌سه‌رکردنێتی و هه‌روه‌هاش په‌یوه‌ندیـیه‌کانی نێوان عێراق و تورکیا.

یه‌کێـک له‌و کۆڵه‌کانه‌ی ئه‌م په‌یوه‌ندیـیانه‌ی نێوان به‌غدا و ئه‌نکه‌ره‌ی له‌سه‌ر ده‌وه‌سـتێت وه‌ک زۆرێـک له‌ شـیکه‌ره‌وه‌کان ئاماژه‌ی پـێـده‌که‌ن چاره‌سه‌رکردنی گرفت و ئاڵۆزکاریـیه‌ سـنووریـیه‌کانه‌ له‌ نێوان هه‌ردوو وڵاتدا.

هه‌ردوو حکومه‌تی عێراقی و تورکیاش داوا له‌ هه‌وڵێر ده‌که‌ن ڕۆڵی خۆی له‌ چاره‌سه‌رکردنی ئه‌م قه‌یرانه‌دا بـبینێت.

ئینجا بۆ زیاتر تیشـک‌خسـتنه‌ سه‌ر ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌ له‌م به‌رنامه‌یی بانۆرامادا مێزگردێـکمان بۆ ئاماده‌کردوون له‌سه‌ر کێشه‌ی کورد له‌ تورکیا و چاره‌سه‌ریی‌یه‌کانی له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ک له‌:
دکتۆر مه‌حمود عوسـمان، سـیاسه‌تمه‌داری دێرینی کورد.
دکتۆر نه‌جمه‌دین که‌ریم، سه‌رۆکی ئه‌نسـتتیوتی کورد له‌ واشـنتن.

ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی به‌رنامه‌كه‌ بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته‌ چه‌پ‌، ماوه‌كه‌ی 14:05 خوله‌كه‌.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG